یه‌كێتی به‌نیازی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگای سلێمانی یه له بزوتنه‌وه‌ی گۆران
پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پاریزگای سلێمانی جارێكی تر دێته‌وه بهرمژاری گفتوگۆی كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی و داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته له بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌كات ،یه‌كێتی به نیازی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆران بكات .
ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: ”ماوەی دوو مانگە ھەڤاڵ ئەبوبەکر، دوو ساڵی دووەمی پۆستەکەی تەواو بووە، بیگومان بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان یەکێتی و گۆڕاندا کراوە، پێویستە بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی پارێزگاری سلێمانی ڕادەستی یەکێتی بکاتەوە“.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، راشیگه‌یاند:” کە ھەرچەندە بەپێی ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان، لەناو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پۆستەکان ئاڵ‌وگۆڕیان پێوە کراوە، بەڵام ھەر کەسێک لەو ڕێککەوتنە لابدات، مانای ئەوەیە کە بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی شکاندووە”.
یه‌كێتی جگه له ئاسۆ فه‌ره‌یدون هیچ كاندیدێكی تری نییه بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته پارێزگای سلێمانی ،هه‌رچه‌نده پێشتر خەلیل سەرکانی، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگه‌یاندبوو: “ئەو پۆستە نادەینەوە بە یەکێتی با ھەر بۆ خۆیان داوای بکەن، خۆ بە کەڵەگایی ناکرێت، دواجار ئێمە ناچینە ژێر ڕکێفی بڕیارێکی یەکێتی بۆ ئەوەی ناچارمان بکات ئەو پۆستەیان بدەینەوە“.
هه‌روه‌ها خه‌لیل سه‌ركانی گوتبویشی :ئەگەر یەکێتی چەکی ھەیە، ئەوان بە ھێز و فشاری یەکێتی ناچنە ژێر باری داواکارییەکە، ھەروەھا ”ئامادەش نین پۆستەکە ڕادەستی یەکێتی بکەینەوە“.