رێبوار تاڵهبانی: ههموو سكالاكان سیاسیین و وهڵامی یاساییمان بۆیان دهبێت
لەبارەی ئەو سکاڵایەی کە لەدژی تۆمار کراوە، ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ڕایگهیاند:” ناو بەناو کۆمەڵێک کێشەمان بۆ دروست دەکەن، ئامانجیشیان ئەوەیە ئێمە بوەستێنن و بۆشاییەکی ئیداری دروست ببێت، هەروەها ئەو پۆستەش کە هەیە لە دەستی کوردی دەربهێنن، بەڵام ئێمە وەڵامی یاسایی خۆمان هەیە و وەڵامیان دەدەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ناهێڵین بگەنە ئەو مەرامەی کە دەیانەوێت”.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕاشیگهیاند: “ئەوان بابەتێکیان ورووژاندووە کە پەیوەندی بە دەوامکردنی ئەندامانی ئەنجومەن و خەرجکردنی پارە بۆ ئەو ئەندامانەوە هەیە، بە ئاشکرا دەڵێن بۆ خۆتان بە کوردستانەوە بەستووەتەوە و بۆ ڕیفراندۆمتان کردووە؟ جارێکی دیکە هەموو ئەمانەیان هێناوەتەوە گۆڕێ، بۆیە ئێمەش دەبێ وەڵامیان بدەینەوە”.
ڕێبوار تاڵەبانی دهشڵێت: “هەموو داواکان سیاسین و هیچ داوایەکیان پەسەند و مەنتیق و یاسایی نییە”.