تەلارسازێک قەڵای دێرینی ھەولێر دەباتە گرنگترین کونفراسی جیھانی
ئەندازیاری کورد- ئەحمەد عەباس بامەڕنی -کە تەلاسازێکی کوردە ماموستای زانکۆیە بە پرۆژەی قەڵای دێرینی ھەولێر بەشداری ئە کونفراسە جیھانیەدهكات، کە زۆربەی وڵاتانی خاوەن شارستانیەت و مێژوو و کەلەپور تێدا ئەندامن .
کونفرانسی شەشەمی -میرات و کەلەپور بەردەامی دان بە پاراستنی -کۆربەندێکی جیھانی ئەکادیمی تەلارسازییە، ئەم ساڵ لە شاری گرانادا- غەرناتە لە زانکۆی ئەو شارە دێرینەی وڵاتی ئەسپانیا ئەنجام دهدرێت بە بەشداری ٤٠ وڵاتی گرنگی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی زیاتر لە ١٠٠ زانکۆ و کۆمپانیای تایبەت بە پەرەپێدان و بایەخدان بە میراتی کەلەپوری و تەلاسازی دێرین”.
ئەندازیاری کارامە -ئەحمد عەباس بامەڕنی- پرۆژەی قەڵای دێرینی ھەولێر دەباتە ئەو کۆربەندە جیھانیە کە ھیچ پرۆژەیەکی کوردستان ئامادەی نەبووە تیێدا، تەوەرەکانی گەشتیاری کولتوری، پاراستنی ژینگە، ئابوری و بەردەوامی پاراستنی میرات ، بایەخانی مونیومێنت بابەتە گرنگەکانی کۆنفراسکە دەبن قەڵای دێرینی ھەولێری پایتەختی کوردستانیش و مێژوو و شارستانیەتیەکەی بە پرۆگرام و نەخشەیەکی پرفیشوناڵ کە ئەندازیار ئەحمد عەباس بامەرنی ئامادەی کردووە بەشدار دەبێت لەو لێکۆلینەوە و گفتوگۆیانه”.
ئەحمەد عەباس بامەڕنی
خهڵكی پارێزگای دھۆکە
لە دوای پرۆسەی رەشی ئەنفاڵ لە ساڵی ١٩٨٨ کۆچبەر دەبێت
لە شانشینی ھۆڵەندا درێژە بە ژیان و خویندنی دەدات،
ئەو سەرکەوتوو دەبێت لە خوێندن تا دەگاتە ئاستێکی باڵا لە ئەندازیاری تەلارسازی و دواتریش دەبێتە ماموستای زانکۆ لەو وڵاتە”.