ئه‌مركیا داوایی گه‌رانه‌وه‌ی پێگه‌و سه‌نگی كورد ده‌كات له حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا
ئيڵيێت ئێنگڵ، ئەندامی باڵای کۆميتەی کاروباری دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمەريکا، له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان 24، رایگه‌یاندووه، به‌وردی چاودێری دۆخی ئێستای عێراق ده‌كه‌ین، ده‌شلێـ”ئەوان هەرگيز پشتی کورد بەرنادەن و لە حكوومەتی داھاتووی عێراقیشدا، دەبێ پێگە و سەنگی کورد بەهێزتر بێ لە جاران، ده‌شلێـ” ئێمه شت له هاوپه‌یمانه‌كانمان ناكه‌ین”.
پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، لایانه عێراقیه‌كان ده‌ستیان كردووه به گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌ت، چه‌ندین شاند له‌سه‌ر ئاستی باڵای حزبه سیاسیه كوردستانیه‌كان چۆنته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی دونیا بینینی هێزه عێراقیه‌كان بۆ حكومه‌تی داهاتوو، بزانن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كێشه‌كانی عێراق ئه‌وه‌نده زۆرن، رێگری زۆر له‌به‌رده‌م پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت دروست كردووه، بۆیه هه‌موو كێشه‌كان به‌ستراوه‌ته‌وه، به هه‌ژموون و به‌رنامه‌كانی، ئێران و ئه‌مریكا له عێراق دا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌شلێـ”پێويستە لەسەر ئەمەريکا زۆر بە ئاشکرا و روونیبکاتەوە بۆ هەمووان، کە ئێمە پشت لە هاوپەيمانانی خۆمان ناكه‌ین، بە بڕوای شەخسی خۆم کورد هەقی بە دەوڵەت بوونی هەيە، بۆچی نەتەوەکانی دیكە ئەو مافەيان هەبێت و کورد نەيبێت؟.
هه‌ر له‌سه‌ر مافی گه‌لانی ناوچه‌كه، دیموكراسیه‌تی له‌ناوچه‌كه،دان تواينينگ، سەرۆکی ئينستيتيووتی کۆماری نێودەوڵەتی لە واشنتن دەڵێت: “مافی ديموکراسيەت دەبێ بۆ هەموو عێراقيەکان وەك يەك بێ، خاڵی دووەم ئەوەيە کە دەسەڵات نابێت تەنيا بۆ بەغدا قۆرخ بکرێت، بەڵكو دەبێ دەسەڵات دابەش بکرێت. ھەروەھا ئاکام و پێشهاتە سياسیيەکانيش نابێت تەنيا لەسەر لايەنێك حيساب بکرێ و دەبێت دووربێ لە دەستیوەردانی دەرەکیش، عێراقيیەکان دەبێ زۆر وردبن لەسەر ئەمە”.