په‌كه‌كه كۆبانێش راده‌ستی توركیا ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئاژانسه هه‌واڵیه‌كان توركیا پاش پاشه‌كشه‌ی په‌كه‌كه له مه‌نبه‌ج، له‌ئێستادا گفتوگۆ له‌سه‌ری راده‌ست كردنی كۆبانێ به سوپای توركیا و هێزه‌كانی نزیك له توركیا ده‌ستی پێكردووه، ئه‌گه‌ری هه‌یه، وه‌ك تل ره‌فعه‌ت و مه‌نبه‌ج و عه‌فرین، راده‌ستی سوپای توركیا و هێزه‌كانی نزیك له توركیا بكرێت”.
پاش راده‌ستكردنی عه‌فرین به‌هێزه‌كانی توركیا، هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات ( هه‌سه‌ده) سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان( په‌كه‌كه) له ناوچه‌كانی تل ره‌فعه‌تی باكوری حه‌له‌ب و مه‌نبه‌ج و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تركشانه‌وه، له‌ئێستاشدا توركیا داوای كۆبانێ ده‌كات، ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌كه‌كه پاشه‌كشه بكات له كۆبانێش”.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له وتارێكی دا رایگه‌یاندبوو، پاش عه‌فرین، ده‌چینه مه‌نبه‌ج و تل ره‌فعه‌ت و كۆبانێ و دوایش تا دوا سنوری به‌دوایی گروپه تیرۆرستیه‌كانی كه مه‌به‌ست لێی په‌كه‌كه‌یه، ده‌رۆین”.
شایانی باسه پارتی كرێكارانی كوردستان له سنوری سوریا و رۆژئاوایی كوردستان به‌رده‌وامه له راده‌ست كردنی ناوچه‌كان به‌هێزه‌كانی نزیك له توركیا و سوپای توركیا و له شنگالیش ناوچه‌كه‌ی راده‌ستی سوپای عێراق و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی كردوو، خۆی بووه به‌به‌شێك له میلیشیایی حشدی شه‌عبی، له‌ئێستاشدا له‌هه‌ولی ئه‌وه دایه قه‌ندیل و كۆبانێ راده‌ستی هێزه‌كانی توركیا بكات”.