نه‌ك فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر راده‌ستنه‌كرا،کۆمپانیای فلای ئەڕبیلی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دامه‌زرا

پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و هه‌وڵدان بۆ له‌ناو بردنی قه‌واره‌ی سیاسی كوردستان، له‌لایان بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی و جه‌نگی و یه‌كێتی، له‌ته‌واوی میدیاكانی به‌ناو ئه‌هلی و یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی و ئێن ئارتی، هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر راده‌ستی به‌غدا كراوه‌، به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌لایان به‌غدا گۆڕاو كرایه‌، فه‌رقه‌د عیساوی، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵانه‌ هه‌موو چه‌ند رۆژێكی نه‌برد، به‌درۆ خرایه‌وه‌، ئێستا فرۆكه‌خانه‌ كراوه‌ته‌وه‌، كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی تایبه‌تی  هه‌رێمی كوردستانیش دامه‌زرا”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌”کۆمپانیای فلای ئەڕبیل ی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دامەزرێنرا که کۆمپانیایەکی خۆماڵی و بە فڕۆکەی خۆماڵیەوە بە زمانی کوردی پێشوازی لە گەشتیاران دەکات و لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێو دەوڵەتیەوە بۆ چەندین وڵات دەیان گوازێتەوە و بە پێچەوانەوەش”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئه‌م كۆمپانیایه‌ تایبه‌ته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌شته‌كانی له‌نێوان وڵاتان و هه‌رێمی كوردستان به‌راسته‌وخۆ ده‌بێت، به‌ زمانی كوردی پێشوازی له‌ گه‌شتیاران ده‌كات”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌هۆی نه‌زانین و خراپ به‌كار هێنانی ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی لۆكاڵی سلێمانی، فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌م شاره‌ له‌لایان توركیا و ئێرانه‌وه‌، بایكۆت كراوه‌، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان له‌رێگای فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌رێوه‌ ده‌چێت، پێشتر توركیا ئاشكرای كردبوو له‌ زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دا گوتبووی كه‌ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌كار ده‌هێنرێت دژی توركیا و بۆیه‌ ئێمه‌ ئاماده‌ نین، پێشوازی له‌ فرۆكه‌كانی سلێمانی بكه‌ین، تاوه‌كو ئێستاش هۆكاری ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ ئێرانیش له‌لایان ئێران ئاشكرا نه‌كراوه‌”.

Back to top button