سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش: خۆم نه‌چه‌ماند
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ش كه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار كاندید كردووه، به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی په‌كه‌كه له 4/11/2016ـه‌وه زیندانیی كراوه و رێگه‌ی پێ‌نادرێت وه‌ك كاندیدێكی ئاسایی بانگه‌شه بۆ خۆی بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ناوبراو له له رێگه‌ی كه‌ناڵی TRT haber به زمانی توركی بۆ ماوه‌ی 10 خولهك بانگه‌شه‌ی بۆ خۆی كرد و گووتی: “من بۆیه له زیندانم، چونكه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆگان له من ده‌ترسن، به‌ڵام نه‌ک 10 مانگ، 20 ساڵیش له ناو زینداندا بمێنمه‌وه سه‌ری خۆم به‌رامبه‌ر به سته‌م ناچهمێنم و هه‌ر كاتێك ئێوه ئازاد ببن منیش ئازاد ده‌بم.”
ده‌میرتاش رایگه‌یاند: “به ده‌نگدانتان به ئاكه‌په و ئه‌ردۆگان، واتا له‌مه‌وپاش چاره‌نووسی وڵاته‌كه ده‌كه‌وێته ده‌ستی یه‌ك كه‌س و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى یاسایی و دادوه‌ری و به‌ڕێوه‌بردن له یه‌ك كه‌سدا كۆده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی بچووك بكات كه‌س ناتوانێت رایبگرێت، ئه‌وكاته‌ش چاره‌نووسی 81 ملیۆن كه‌س ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ویژدانی یه‌ك كه‌س”.
له مێژووی توركیادا و له جیهانیش وێنه‌ی نه‌بینراوه كه كاندیدێك له زیندانه‌وه خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبژیرێ، به‌ڵام ئه‌وه به‌سه‌ر ده‌میرتاشدا هاتووه‌و هێشتا سووره له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆگان و ئه‌كه‌په ده‌ڵێت: “پێویسته خه‌ڵكی رۆژی ده‌نگدان له كارته‌كانی ده‌نگداندا داوای دیموكراسی بكه‌ن و ده‌نگێك به هه‌ده‌په و ده‌نگێكیش به ده‌میرتاش بده‌ن، تا وانه‌یه‌كی گه‌وره به ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په بدرێت” و داوا ده‌كات بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان به‌كاربهێنن.
ده‌میرتاش له رێگه‌ی په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌وه خۆی و هه‌ده‌په‌ی ناساند و گووتی: “پێش هه‌موو شتێك ئێمه مرۆڤین به كورد و تورك و ژن و گه‌نج و پیر و عه‌له‌وی و سونییه‌وه. رقمان ته‌نها له چه‌وساندنه‌وه و سته‌مكارییه، له بیرتان نه‌چێت تۆى ده‌نگده‌ری ده‌توانیت هه‌موو شت بگۆڕیت، جا وه‌ره پێكه‌وه بیگۆڕین و هه‌موومان بیبەینهوه”.
رۆژی 24/6/2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی له توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت و پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له هه‌وڵدایه رێگه له هه‌ده‌په بگرێت تا به‌ربه‌ستی 10% تێنهپهرێنێ و ئه‌وه‌ش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ردۆغاندا ئاشكرا بوو كاتێك داوای ده‌كرد هه‌موو رێگایه‌ك بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ده‌په به‌كاربهێنرێت.
هاوكاتی په‌یامه‌كه‌ی ده‌میرتاش، هەزار کەس ئاهەنگێکییان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ ئەنجامدا، لە ئاهەنگەکەدا هەریەک لە پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە و ئەحمەد تورک، کاندیدی هەدەپە لە ئیستانبوڵ گوتاریان پێشکەش کرد و تیایدا داوایان لە هاووڵاتیان کرد لە هەلبژاردنەکاندا دەنگ بە هەدەپە و سەڵاحەدین دەمیرتاش بدەن.
هەر لە ئاهەنگەکەدا پەیامی سەڵاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە رێگەی شاشەیەکی گەورەوە پێشکەش کرا.