توركیا سنوری باكور له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا هه‌ڵده‌چنێت
حکوومەتی تورکیا به پەرژین و دیوارێکی ٧٤٦ کیلۆمەتری لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا و شارە کوردییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی له‌یه‌كتریی دابڕی و دیوارەکە سنووری شارەکانی ئورفا، گازی عەنتاب، کیلیس، هەتای، مێرددین و شیرناخ لە رووی تورکیا دەگرێتەوە کە بەشێکی زۆری سنوورەکانی ئەو شارانەش لە دیوی سووریا لە ژێر کۆنتڕۆڵی یەپەگەدایە.
رۆژنامەی ناشناڵ له هه‌واڵێكیدا ڕایگه‌یاند:” ماوەی سێ ساڵە تورکیا بۆ رێگریکردنی لە هاتووچۆی شه‌ڕڤانانی یەپەگە و گروپە چه‌كداره‌كانی دیكه، دەستی کردووە بە دروستکردنی ئەو دیوارە لە سنوورەکانی نیوان توركیا و سوریا”.
ئەم هەنگاوەی تورکیا لە کاتێکدایە، شاری عەفرین و مه‌نبه‌جی داگیرکردووە و به‌نیازیشه بە رێککەوتنێكی تر لەگەڵ ئەمریکا هەژموونی خۆی به‌سه‌ر شاری كوبانێ یش بسه‌پێنێ.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه توركیا له سنوری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی پەرژینێكی تری ئەمنی یه لە سنوری ئێران دا کە رووبەره‌كه‌ی ١٤٤ کیلۆمەتره‌و سنووری نێوان هەردوو وڵات دەگرێتەوە.
سوپای توركیا بۆ كۆتایهێنان به په‌كه‌كه هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه و په‌رژین و دیواری به‌هێز دروست ده‌كات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئیران و روسیا و سوریا هه‌ماهه‌نگی ده‌كات بۆ ڕیشه‌كێشكردنیان .