روسیا له مۆندیالی جامی جیهانی به‌ نیازی قازانجه‌

پێنج رۆژە جامی جیهانی لە رووسیا دەستیپێکردووە و بەهۆی ئەو رووداوە جیهانییەش ، دەیان هەزار گەشتیار و هاندەری هەڵبژاردەکان چوونەتە ئەو وڵاتە و کەرتی گەشتیاری رووسیا بووژاوەتەوە ، ئەگەرچی رووسیا چاوی لەوە بوو گەشتیاری زیاتر روو لە وڵاتەکە بکات.
ئامانجی سەرەکیی هەر دەوڵەتێک بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی ئاشنا كردنی ولاته‌كانیانه‌ به‌ گه‌شتیاران و به‌وای به‌رژه‌وه‌ندی قازانجی ماددیدا ده‌گه‌رێن، ڕوسیا به‌نیازه‌ ئەو خەرجەی بۆ رێکخستن و بەرێوەبردنی جامی جیهانی کردوویەتی دەستیبكه‌وێتەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی رووسیا ، تاوەکو ئێستا بڕی ١١ ملیار دۆلار بۆ ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی٢٠١٨ خەرج كراوه‌.
ڕوسیا لە ساڵی ٢٠١٤ پێشوازی لە ئۆڵمپیادی زستانە کرد و بڕی ٥٠ ملیار دۆلاری خەرجكرد ، ژمارەیەکی زۆری گەشتیار روویان لەو کردبوو و بەو شێوەیە توانی ئەو پارەیەی خەرجی کردووە دەستی بکەوێتەوە،بەڵام ئەمجارە نزیکەی ملیۆنێک گەشتیار سەردانی رووسیایان کردووە کە ژمارەیەکی کەمە ، رووسیاش لە چاوەڕوانی ئەوەدابوو ژمارەکە لەوە زیاتر بێت ، بۆیە ئەو قازانجە ئابوورییەی رووسیا چاوی لێبوو لەو مۆندیالە بەدەستی بهێنێت ، پێناچێت دەستیبکەوێت.
Back to top button