یهكهم هاوپهیمانی له كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی و ههڵبژاردن و ڕاپرسی تۆمار كرا
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كردستان ئهمڕۆ و سبهینێ ٢٠ی حوزهیرانی ٢٠١٨ دەستیكردووە بە تۆماركردنی هاوپەیمانییهتی نێوان قهوارهكان و لە دوای ٢٠ی مانگیشەوە دەست دەكەن بە تۆماركردنی چاودێران و ڕێكخراوە ناوخۆی و نێودەوڵەتی و دەزگاكانی ڕاگەیاندن و لە سێی مانگی داهاتووەوە دەست دەكەن بە وەرگرتنی ناوی كاندیدان و پاڵێوراوان تا ٢٥ هەمان مانگ بەردەوام دەبێت”.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ حوزەیرانی ٢٠١٨ ، بەفەرمی یەكەمین هاوپەیمانیێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان كرا.
سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی به ” خواكوڕكـ”ی ڕاگهیاند:” ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی هاوپەیمانیێتی سێ حیزبی كوردستانی لە كۆمسیۆن تۆمار كرا بەناوی (لیستی “سەردەم)”.
سهرچاوهكه گوتیشی:” ئەو سێ لایەنە، پێكدێن هەریەك لە یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان”.
لای خۆیهوه غەفور مەخموری سكرتێری یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكەی پشتراستكردوە و گووتی:” دەرگایان كراوەیە بۆ لایەنەكانی تریش ئەگەر بیانەوێت بێنە ناو لیستی سەردەم “.