بەبەڵگەوە: چوار هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلار داهاتی سلێمانی لەنێوان گۆڕان و یەكێتی دابەش دەكرێت

خواكوڕك
 
بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی دەستی خواكوڕك كەوتووە، كە تەنها وەك ژمارەی حیساب رەوانەی هەولێر دەكرێت، چوار هەزار دەفتەر دۆلار كە دەكاتە ٤٠ ملیۆن دۆلارلە داهاتی سلێمانی لەنێوان یەكێتی و گۆڕاندا دابەش دەكرێت و تەنها وەك رەقەم و حیساب رەوانەی هەولێر دەكرێت.
هەر بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی كە دەستی خواكوڕك كەوتووە، مانگانە داهاتی سلێمانی نزیكەی ( 50 ملیار بۆ 60 ملیار) مانگانە لەلایان یەكێتی و گۆڕاندا بەشێوەی بەرێوەبەرایەتیەكانی سلێمانی كە دابەش بوە بەسەر ئەو دوو حزبە دابەش دەكرێت.
 
سەرچاوەیەك ئاگادار رایگەیاند پاش رێكەوتنی بنەماڵەی نێوان نەوشێروان مستەفا و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بە ئامادەبوونی ، دلێری سەید مەجید تەواوی پۆستەكان و داهاتەكانی سلێمانی لە دارای یەكێتی دابەش بوو بۆ سەر نەوشێروان و هێرۆ، ئەمەش بووی وای لەنەوشێروان مستەفا كرد كە بێدەنگ بێت لەبەرامبەر تەواوی ئیستحقاقەكانی گۆڕان لە ئیدارەی لۆكالی سلێمانی.
 
هەروەها ئەو سەرچاوەیە دەلێت، لەیەكەم كۆبوونەوەدا كە باسی رێكەوتنی گۆڕان و یەكێتی كرا، دلێری سەید مەجید بەشداری لەو كۆبونەوەیەدا كرد كە تەنها خانەوادەی نەوشێروان و خانەوادەی تاڵەبانی تێدا بەشداربوون، لەوێ رێكەوتنی ئەساسی لەنێوان هێرۆ و نەوشێروان كرا كە تێیدا لاهور تاڵەبانی و محمەد تۆفیق رەحیم، بەشداریان كرد لەو كۆبوونەوە خێزانیەدا.
 
سەرچاوەكە دەشلێت، كاتێك دلێری سەید مەجید بەشداری هەر كۆبوونەوەیەك بكات لەم كۆبوونەوەیەدا تەوەرێكی پەیوەندی بەدارایی یەكێتیەوە دەبێت، بۆیە ئەم كەسە كە بە عەقلی دارای یەكێتی ناو دەبرێت، لە كۆبوونەوەی خێزانیە بەشداری كردووە، پێشتریش ئەوە ئاشكرا كرابوو، كە رێكەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان دوو رێكەوتنە رێكەوتنێكی نهێنی هەیە، كە تەنها لەنێوان دوو بنەماڵەیە و رێكەوتنێكی تر رووكەشیە و بۆ ئاراستە كردنی قیادە و قاعیدەی هەردوو حزب.
01 02 03 04
Back to top button