میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كوردانی شه‌به‌ك ده‌كه‌ن

دوای خیانەتی باڵی ناپاکەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ناویه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان حەشدی شەعبی چەندین پێشێلکاریی لە ناوچە کوردییەکاندا كه‌ به‌هۆی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ داگیركرا ئه‌نجام داوه،دانیشتوانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ناخۆشترین ڕۆژەکانیان به‌ڕیده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان دەربازیان بكات له‌و دۆخه‌ خراپه‌ی كه‌ به‌هۆی ڕێكه‌وتنی گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تێیكه‌وتوون ، داوا لە ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، هەرچیی زووە حەشدی شەعبی لە ناوچەکانیان وەدەربنرێن.”
 
کوردانی شەبەک، یەکێکن لە پێکهاتە ڕەسەنەکانی دەشتی نەینەوا و لە زیاتر ٦ گوندی ناوچەکەدا هەن و بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، بە نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس مەزندە دەکرێن، لەم چەند ساڵەی دواییدا دوو جار بوونەتە قوربانی و زوڵمێکی زۆریان لێ کراوە، جارێک لە لایەن داعشەوە و جارێکی تریش لە لایەن حەشدی شەعبیەوە.
 
نوێنەری کوردانی شەبەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ده‌ڵێت: حەشدی شەعبی بەردەوامە لە پێشلکارییەکانی بەرامبەر کوردانی شەبەک.
 
سالم شەبەک،نوێنەری کوردانی شەبەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگه‌یاند: “شەبەکەکان بوونەتە قوربانیی هێزەکانی حەشدی شەعبی؛ بەتایبەت لیوای ٣٠ی حەشدی شەعبی، کەچی ئەم هێزە سووکایەتی بە خەڵک دەکات و چەندین خەڵکیان بێزار کردووە، و بە هەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی خەڵک دەبنەوە.”
 
نوێنه‌ره‌كه‌ی كوردانی شه‌به‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیگه‌یاند:”حەشدی شەعبی، بە تایبەت ڕووبەڕووی کادر و لایەنگرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبنەوە و ئەمەش جێگای قبووڵ نییە کە ئەوان سووکایەتی و هێرش بکەنە سەر خەڵک و دەبێ حەشدی شەعبی باش ئەوە بزانن، کە ژیانی کوردانی شەبەک و کادرەکانمان هێڵی سوورن و بە هیچ شێوەیەک ئەوە قبووڵ ناکەین، کە ئەوان بەم شێوەیە هەڵسوکەوت بکەن.”
 
سالم شه‌به‌ك گووتیشی :”لە ناوچەی شەبەکەکان حەشدی شەعبی چەندین هەڕەشەیان لە خەڵک دەکەن و جنێویان پێ دەدەن، ئەو کەسانە لەبەر ئەوەی پارتین و خەڵکی دڵسۆزی ناوچەکەن، حەشد هێرش دەکاتە سەریان؛ بەتایبەت هێزەکەی سەر بە سەعد قەدۆ، کە ئێمە برایەکەیشیمان لەو بارەیەوە ئاگادار کردووەتەوە، کە ناوی حەنین قەدۆیە.”
 
Back to top button