ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ونده‌بێت

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سۆران عومه‌ر له‌ چه‌ند كه‌یسێكی تۆمه‌ت دروستكرد دۆڕا له‌ ئێستادا كوردستانی به‌ جێ‌ هێشتووه‌ نازانرێت رووی له‌ چ وڵاتێكدا كردووه‌, كۆمه‌لی ئیسلامیش له‌ هه‌وڵی گه‌راندنه‌وه‌یه‌تی.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2017 سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كرد, په‌نای بردووه‌ته‌ به‌ر وڵاتی پۆله‌ندا بۆئه‌وه‌ی مافی مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌ پێبدرێت وه‌ك په‌نابه‌رێكی سیاسی له‌و وڵاته‌دا بمێنێته‌وه‌ .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی خواكوڕك ئاشكراشی كرد, كه‌ سۆران عومه‌ر به‌ كه‌یسێك داواكه‌ی پێشكه‌شی ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌ كه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی ماف و ئازادی تاك له‌ كوردستان داوای پێشكه‌ش كردووه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ خۆی سه‌رۆكی لێژنه‌ی مافی مرۆڤه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان, بۆیه‌ داواكه‌ی له‌ سه‌ره‌تادا ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشی:” كه‌ ئێستا سۆران عومه‌ر جارێكی دیكه‌ كوردستانی به‌ جێ‌ هێشتووه‌, به‌ڵام نازانرێت كه‌ رووی له‌ چ وڵاتێك كردووه‌ به‌ڵام راكردنی ئه‌مجاره‌ی په‌یوه‌ندی به‌ دۆڕانی هه‌یه‌ له‌ چه‌ند كه‌یسێكی دادگا به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی تۆمتی بۆ مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر نه‌وتی عه‌ینزاڵه‌ دروستكردوو نه‌یتوانی له‌ دادگا بیسه‌لمێنێت دادگا بڕیاری پێبژاردنی وه‌ك قه‌ره‌بۆ به‌سه‌ر سۆران عومه‌ر سه‌پاند.

كادرێكی پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌ خواكوڕكی گوت:” به‌لێ‌ سۆران عومه‌ر كوردستانی به‌جێهێشتووه‌, به‌ڵام نازانین رووی له‌ چ وڵاتێك كردووه‌ و به‌ چ مه‌به‌ستێك چووه‌, بۆیه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا هۆكاره‌ بزانێت په‌یوه‌ندی به‌ خۆیه‌وه‌ بكات, دواتر بڕیارێك له‌ باره‌ی ئه‌و به‌ر پرسه‌ی حزبه‌كه‌ی بدات.

Back to top button