ئه‌مریكا: نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان غه‌در له‌ ئیسرائیل ده‌كات له‌ ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كشێینه‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ كشایه‌وه‌, نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری لێكۆلینه‌وه‌ له‌ كوژرانی 41 هاولاتی فه‌له‌ستینی به‌ده‌ستی هێزه‌ ئیسرائیله‌كان ده‌كرد, ئاژانسی “بلۆمبێرگ” و ئاژانسی “ڕۆیته‌رز”ی هه‌واڵیی، بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ فه‌رمی له‌ ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ده‌كشێته‌وه‌.

ئاژانسی “بلۆمبێرگ” له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كانییه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 17:00 به‌كاتی نیۆیۆرك (21:00 گرینچ) ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌سه‌ر زاری مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و نیكی هایلی، نێرده‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا بۆ لای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، بڕیاری كشانه‌وه‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

پێشتر ئه‌مریكا چه‌ند جارێك، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد، كه‌ دژ به‌ ئیسرائیله‌ و هه‌ڵمه‌تی به‌رنامه‌ بۆداڕێژكراو، ده‌كاته‌ سه‌ر ته‌ل ئه‌بیب.

له‌مانگی ئایاری ڕابردوو، ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ له‌ دانیشتنێكی نائاسایی به‌ پشتیوانی 31 وڵات له‌ كۆی 47 وڵات، بڕیارێكی ده‌ركرد، تێیدا داوای كرد، لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كوشتنی زیاتر له‌ 60 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای ئیسرائیلی بكرێت، كه‌ له‌خۆپیشاندانێكدا له‌سه‌ر سنوور له‌ 14ی هه‌مان مانگدا كوژران.

Back to top button