حه‌شدی شه‌عبی موچه‌ی هه‌شت مانگی حه‌شدی كاكه‌ی ده‌خوات, حه‌شدی كاكه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی كاكه‌ی له سنوری ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان دامه‌زرا, زیاتر لەهەشت مانگە دەستەی حەشدی شەعبی مووچە و دهرماڵەی بۆ چەکدارانی حەشدی کاکەیی لەسنووری باشووری کەرکووک نەناردووە، کە ژمارەیان زیاتر لە 300چەکدارە, ناچار هه‌ڵوه‌شانه‌وه.
سه‌ید ئومێد كاكه‌یی، فەرماندەی فەوجی حەشدی شەعبی کاکەیی لەسنووری داقووق رایگه‌یاندووه ، حەشدی شەعبی جیاکاری لەگەڵیان و بەهۆی ئەوەی کوردن، هاوکاریان نەکردووە, بۆیە بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فهوجهكیان داوه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه گوتیشی، “ئێستا هیچ هێزێک لە سنورەکە نەماوە و داعشی بەڕۆژی نیوەڕۆ و لەپێش چاوی خەڵک تراتیێن دەکات”.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانیش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان، خەڵکی سنورەکە دەیهوێت جارێکی دیکە هێزەکانی پێشمەگە بگەڕێنەوە بۆ سنورەکە، چونکە لەسەردەمی پێشمەرگەدا ناوچەکە پارێزراو بوو.
مەترسیەکانی سەر هەڵدانەوەی چەکدارانی داعش لەباشوری کەرکوک بەدیاری کراوی لەو ناوچانەی گوندە کاکەییەکانی لێیە، لەکۆی 13گوندی کاکەیی تائێستا هەشت گوند بەتەواوی چۆڵکراون وجارێکی دیکە ئاوارە بوونەوە.
دوای 16ی ئوکتۆبەر ئەو هێزە عێراقیانەی هاتونەتە سنورەکە تاکوئێستا نەیانتوانیوە ئاسایشی ئه‌و ناوچانه بپارێزن، کاکەییەکانیش كه بەشێکیان چونە پاڵ حەشدی شەعبی و فەوجێکیان دامەزراند، زیاتر لەهەشت مانگە چەکدارەکانی ئەو فەوجە موچەو دەرماڵەیان وەرنەگرتوە، ئەمەش وای کردوه ئەوانش سنورەکە چۆڵ بکەن.