هەولێر؛ خۆپیشاندان بۆ راگرتنی بڕیاری لەسێدارەدانی رامین حوسێن پەناهی
لهگهڵ ئهو ناڕهزایهتیهی كه له زۆرێك له ناوچه جیاجیا كان دژ به بڕیاری له سێدارهدانی هاوڵاتی كورد رامین حسێن پهناهی دهربڕدراون, ئەمڕۆ لە شاری هەولێر خۆپیشاندانێک بۆ بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان سازکرا، خۆپیشاندەران داوایان کرد رامین حوسێن پەناهی، کە لە ئێران زیندانیکراوە و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، سزاکەی بەسەردا جێبەجێ نەکرێت.
خۆپیشاندەران لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکرتووەکان رایانگەیاند “داوا لە بەڕێزتان دەكەین فشاری بکەن بۆ راگرتنی بڕیاری لەسێدارەدانی رامینی حوسێن پەناهی، كە لە دادگایەكی رووكەش و نادادپەروەردا بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، دەکرێت لە هەر رۆژ و خولەک و کاژێرێکدا بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەكاری تەواوكراوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ئەو دادگا رووكەش و نادادپەروەر و شانۆییە”.
رەفیق پەناهی، برای رامین کە 17 ساڵە لە باشووری كوردستانە، مانگێک پێش ئێستا لە هەڤپەیڤینێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو “براکەم پێشمەرگەی كۆمەڵە بوو. نۆ مانگ پێش ئێستا بۆ بینینی كەسوكارمان گەڕابووەوە رۆژهەڵاتی كوردستان، لە رێگا تەقەی لێكرا و بە برینداری دەستگیر كرا”.