به رووداوێكی سه‌یر گه‌نجێك له هه‌ولێر كوژرا.

شه‌وی رابردوو له گەڕەکی کورانی عه‌نكاوه‌ی شاری هەولێر گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیدا به گولـله کوژرا.”
هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر،له‌و باره‌وه رایگه‌یاند.” ئەو گەنجەی کوژراوە ناوی (نەبی عەزیز ئەحمەدە) و تەمەنی 28 ساڵە و پیشەی کاسب بووە.”
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه.” رووداوەکە لەوکاتەدا بووە کە گوایه نه‌بی به ئۆتۆمبێل شكاندوویه‌تییه‌وه سه‌ر كه‌سێك كه جیرانی خۆی بووه و دواتر ئه‌و كه‌سه تەقەی لێکردووە و کوشتوویه‌تی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تاوانەکە بکوژەکه كه ناوی (س،ق)ه خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه و ئێستا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.