پۆلیسی هه‌ولێڕ باندێكی مه‌ترسیداری له‌ هه‌ولێر ده‌زگیركرد.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر له‌ باره‌ی ده‌ستگیركردنی باندێكی دزیه‌وه‌ ڕایدەگەیەنێت.” ئێوارەی دوێنێ باندێكی دزی دەستگیركران كە لە سێ تۆمەتبار پێك هاتبوون دانیان بەچەندین تاوانی دزی نا كەوا لە نێو شاری هەولێر ئەنجامیانداوە.”

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست (خواكوڕك) كەوتوە، ڕایگەیاند.” دوای تۆماركردنی چەند سكاڵایەك لەچەند گەرەكێكی شاری هەولێر، پەڕاوی لێكۆڵینەوەمان بۆ ڕووداوەكە كردەوە دوای بەدواداچوونی ورد توانیمان ناسنامەی تۆمەتباران ئاشكرا بكەین و لە بۆسەیەكدا تۆمەتباران دەستگیربكەین.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش كردوه‌.” كه‌ دوای دەستگیركردنیان تۆمەتباران دانیان نا بە (٦) دزی لە گەڕەكەكانی (ئاوێنەی شار،ژیان، ڕۆشەنبیری، دارەتوو، پێنجی حەسارۆكان)، دزییەكانیش بریتیبوونە لە ( زێر و كاڵا و مۆبایل و چەك)، ئێستا تۆمەتباران پەڕاوەكەیان بۆ رێكخراو ڕەوانەی بەردەم بەرێز دادوەر كرا.

Back to top button