له ههولێر كوردانی رۆژههڵات مانیانگرت.
ئەمڕۆ له ههولێر بەشێك لە كوردانی ڕۆژهەڵات لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان گردبونەوەیەكیان ئەنجامداو تیایدا داوایانكرد وەك هاوڵاتیەكی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ بكەن.”
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20هی6ی2018، بەشێك لە كوردانی ڕۆژهەڵات لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەولێر گردبونەوە و مانگرتنیان لەبەردەم بارەگاكە ڕاگەیاند و داوایان لە نەتەوەیەكگرتووەكان كرد وەك هاوڵاتیەكی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت و مافی پەنابەرێتیان پێبدرێت هیچ غهدرێكیان لێ نهكرێت.”
پهنابهران ئهوهشیان باسكرد.” ئەوان ماوەی 20 بۆ 30 ساڵ دەبێت لە هەرێمی كوردستانن و لە ناو كەپمدا نیشتەجێن و تاوەكو ئێستا هیچ مافێكیان نییە و وەك هاوڵاتی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.”