به هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه سوپای توركیا به‌رده‌وامه له تۆپباران.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/01/1-79.jpg)
هێلیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا چیای دێل و گه‌روی سێگركاو كه‌وه‌ت له‌ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومانكرد و زیانی به سنوره‌كه گه‌یاند.”
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی رابردوو كاتژمێر 10ی شه‌و، هێلیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا چیای دێل و گه‌روی سێگركاو كه‌وه‌ت له‌ده‌ڤه‌ری سیده‌كانیان بۆردومان كرد.”
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان به‌هۆی بۆردومانه‌كه ئاگر له ده‌وروبه‌ری چیادێل و دارستان و پاوانی گونده‌كانی ناومێرگان و كونه‌له كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له‌م هه‌فته‌یه ئه‌مه بۆجاری سێیه‌مه فڕۆكه‌و هێلیكۆپته‌ره‌كانی سوپای توركیا به‌بیانوی هه‌بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه چیادێل و چیای شه‌كیو له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردمان ده‌كه‌ن و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ش ئه‌و سنوره‌یان گرتووه و بونه‌ته هۆكاری ماڵوێرانی و كاولكاری بۆ سنوره‌كه.”