شهر و پێكدادان له به‌غدا ده‌ستی پێكرد…. له نێوان حشدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منیه‌كان
له شه‌قامی فه‌له‌ستینی ناوه‌ڕاستی به‌غدا، شهر له‌نێوان میلیشیاكانی حزبوڵڵای عێراقی و هێزه ئه‌منیه‌كانی به‌غدا دروست ده‌بێت، له‌و باریه‌وه وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عێراق ده‌لێت، به‌هۆی پێكدادانه‌كه سێ كه‌س بریندار بووه”.
وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عێراقی له راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاندووه، به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه سێ كه‌س برینداربوونه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش باره‌گای حزبوڵڵای له به‌غدا گه‌مارۆداوه، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی میدیاكان كه‌وتووه، پێشتر هێزه ئه‌منییه‌كان داوایان له‌و میلیشیایه كردووه، پێنج ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی راده‌ست بكه‌نه‌وه، كه بۆ گواستنه‌وه چهكدارانییان به‌كاریده‌هێنن، به‌ڵام ره‌تییان كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی ئاژانسه‌كان كه‌وتووه، ئێستا حاكم زاملی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌رگری و ئاسای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ نێوه‌ندگیری چووه‌ته ناو باره‌گای حزبوڵڵا له شه‌قامی فه‌له‌ستینی ناوه‌ڕاستی به‌غدا”.