ئێرانیەكان لە سوریا چاوەڕێی هێرشن
بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا بەدوای كۆنتڕۆڵ كردنەوەی دەرعایە و بۆ ئەوەش میلیشیا ئێرانیەكان لەو ناوچانە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆ جەنگ.
ڕۆژنامەی وۆڵد ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە كردوە كە ڕژێمی سوریا میلیشیا ئێرانیەكانی لە نێو سوپادا جێكردۆتەوە خەریكی كۆكردنەوەی هێزەكانی دیكەشە لە پێناو دەست كردن بەجوڵە بەرەو باشور،هاوكات باس لەبەشداری هێزەكانی حزبوڵا دەكات لە هاوكاری هێزەكانی ڕژێم لە تەواوی سوریا.
هێزەكانی سوریا بەردەوامن لە ئامادەكاری زیاتر و بە دەیان تانك. و زرێپۆشیان هێناوەتە نزیك شارەكەو چاوەڕێی شەڕێكی خوێناویش لە ناوچەت ناوچەی باشور دەكرێت