ئێران هه‌وڵی ژه‌هراوی كردنی سلێمانی ئه‌دا له‌رێگای به‌نزین

جارێكی تر به‌نزیك له ئێرانه‌وه هاورده‌ی سلێمانی كراوه، به‌نزینه‌كه‌ش جۆڕه ماده‌یه‌كی ژه‌هراوی هه‌یه، كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر هاوڵاتیان دروست ده‌كات، له‌و باره‌یه‌وه محەمەد شێخ وەھاب، ئەندامی لیژنەی سوتەمەنی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، رایده‌گه‌ێنێت،سەرەڕای گرانبوونی نرخی بەنزین لە ھەرێمی كوردستان، بەشێك لەو بەنزینەی لە ھەندێك بەنزینخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ھەیە، مادەیەكی ژەھراوی تێدایە و زیانی بۆ مرۆڤ ھەیە.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا راشی گه‌یاند”لەگەڵ ئەوەی نرخی بەنزین گران بووە، بە گوێرەی بە دواداچوونەكانمان، بەشێك لەو بەنزینە لە سنووری سلێمانی ھەیە، جۆرە مادەیەكی لەگەڵ تێكەڵ دەكرێت بە مەبەستی بەرزكردنەوەی كوالیتی بەنزین، كە ئەمەش مادەیەكی ژەھراویی و مەترسیدارە بۆ تەندروستی مرۆڤ، ئەوەشی خستەڕوو: “ژمارەیەك كۆمپانیا و بەرپرس لەو بابەتە تێوەگلاون و سەرجەم بەڵگەكانمان داوەتە پارێزگاری سلێمانی، داوا دەكەین لیژنەیەكی باڵا بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە پێكبھێندرێت و لێكۆڵینەوە بكرێت”.
پێشتر ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، غالب محه‌مه‌د عه‌لی له سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاندبوو، كه چه‌ند ته‌نكه‌رێك به‌نایاسایی داخلی پارێزگای سلێمانی كراون، كه ماده‌یه‌كی ژه‌هراوی تێدایه، راسته‌وخۆ مه‌ترسیداره به‌سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیانی شاره‌كه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی دا هێنا له‌ئێستادا ئه‌م به‌نزینه له ناو شاری سلێمانی ده‌فرۆشرێت”.