ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ئه‌وروپا: سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی كۆمپانیا فرۆكه‌وانیه‌كانی عێراقی قه‌ده‌غه‌ كرد جگه‌ له‌ فلای ئه‌ربیل

میران فه‌رید، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی هێڵى ئاسمانى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یكدا، سه‌رسورمانی خۆی ده‌ربڕى له‌ بڕیارى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ئه‌ورووپا به‌درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتى فڕۆكه‌ عێراقییه‌كان، پێیشیوایه‌، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ئه‌ورووپا تائێستا 60% هه‌ڕه‌شه‌كانى خۆى به‌رامبه‌ر فڕۆكه‌وانى عێراقی، جێبه‌جێ كردووه‌، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌شلێـ” ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ئه‌ورووپا له‌مانگه‌كانى ته‌مووز و ئابى 2017ه‌وه‌، به‌ڵێنى داوه‌ تیمێك بۆ پشكنین بنێرێت، به‌ڵام تائێستا نه‌یناردووه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ داواى لێبوردنى كردووه‌”.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ ده‌شلێـ”كه‌ ده‌بوایه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ سه‌ردانى كۆمپانیاكانى بكردایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڕێكاره‌كاندا بچنه‌وه‌، به‌ڵام به‌بیانووى بوونى داعش سه‌ردانه‌كه‌یان نه‌كردووه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ میكانیزمى به‌كارخستنى فڕۆكه‌كانى كۆمپانیای هێڵی ئاسمانى عێراقی له‌ڕێگه‌ى به‌كارهێنه‌رى سێیه‌مه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌یه‌ بڕیاره‌كه‌ بشكێنن و تائێستاش به‌رده‌وامه‌، ئاشكراشی كرد، كه‌ گفتوگۆى به‌رده‌وام هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ میكانیزمى پشكنینی كۆمپانیاكان له‌لایه‌ن تیمى پشكنینه‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ئه‌ورووپا ڕه‌وانه‌ى بكات و كۆتایی به‌ قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ بهێنرێت.

شایانی باسه‌” ساڵى پار به‌ بڕیارێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ئه‌ورووپاوه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى متمانه‌یان به‌ كۆمپانیای فڕۆكه‌وانى عێراقی نه‌ما، گه‌شتى فڕۆكه‌كانیان بۆ ئه‌ورووپا، قه‌ده‌غه‌ كرد.

Back to top button