ئه‌حمه‌د قه‌ه‌فه‌ری:هه‌ركه‌سێك له‌ ناو یه‌كێتی كار بۆ به‌رهه‌م ساڵح بكات خیانه‌تكاره‌و پێی ده‌گوترێ خه‌تمایل

یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان گومانی هه‌یه‌ له‌ ناوماڵی خۆی و پێیی وایه‌ هێشتا به‌شێك له‌به‌رپرسان هاوسۆزن و كار بۆ قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ن،هه‌رچه‌نده‌ له‌ ماوه‌كانی ڕابردوو یه‌كێتی به‌شێك له‌به‌رپرسانی به‌ تۆمه‌تی خیانه‌تكردنله‌ یه‌كێتی و كاركردن بۆ قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح دورخسته‌وه‌ .
 
ئەحمەد قەدەفەری، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی٩ی شارەزووری یەکێتی ڕایگەیاند: ”مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڕیاری داوە ھەر کەسێک لەناو یەکێتی ئیش بۆ لایەنێکی دیکەی سیاسی بکات، لەناو ڕیزەکانی یەکێتی دەردەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا سەرجەم ئەو ئیمتیازاتانەی لێ وەردەگیرێتەوە، کە بەھۆی یەکێتییەوە وەری گرتووە“
 
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی شارەزووری یەکێتی ڕاشیگه‌یاند:” ھەموو کەسێک ئازادە لەناو چ حزبێکی سیاسی درێژە بەکاری سیاسی دەدات، چونکە ھەڵبژاردنی لایەنێکی سیاسی ترس و لەرزی ناوێت، بەڵام ”دەنگۆی ئەوە ھەیە چەند کەسێک لە ناو یەکێتی ئیش بۆ قەوارەکەی بەرھەم ساڵح دەکەن، بۆیە باشتروایە ئەو کەسانە خۆیان یەکلایی بکەنەوە، یان ئێش بۆ بەرھەم ساڵح بکەن، یان لەناو ڕیزەکانی یەکێتی درێژە بەکاری سیاسی بدەن“.
 
ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری ده‌ڵێت:” ھەر کەسێک ”بەنھێنی“ ئیش بۆ قەوارەکەی بەرھەم ساڵح دەکات، باشتروایە ”ڕیزەکانی یەکێتی بەجێ بھێڵێت“، چونکە ئەوە ”دەچێتە چوارچێوەی خیانەت“، ئەو کەسە خیانەتی لە خۆی و لە حزبەکەی کردووە. ده‌شڵێت :ئه‌وانه‌ پێیان دەگوترێ خەتمایل،بێگومان خەتمایل لەناوی یەکێتی جێگەی نابێتەوە و ئیشی پیاوی شۆڕشگێڕ نییە”.
 
Back to top button