باڵی ده‌سترۆیشتوی ینك لەدوای ھێرشەکەی سەرمەکۆی گۆران گرنگی و بایه‌خ به جەعفەر شێخ مسته‌فا ئه‌ده‌ن
ئێواره‌ی ١٢ی ئایاردوای كۆتاییهێنان به پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی و فەرماندەی یەکەی ٧٠ی پێشمەرگەی كوردستان له ڕێگه‌ی په‌یوه‌نی ته‌له‌فونیه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌بیته ده‌مه‌قاڵییان و دواتر شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ههلدهكوتێته سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و ده‌بێته شه‌ڕه‌ته‌قه له نێوانیاندا .
به پێی زانیارییه‌كانی “خواكوڕك” ئه‌م شه‌ڕه ده‌بێته شه‌ری خێر بۆ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و باڵی ده‌ستڕۆیشتوی یه‌كێتی كه تۆمه‌تبارن به خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧، له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا بالی ده‌ستڕۆیشتوی ناو یه‌كێتی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فایان تۆمه‌تبار ده‌كرد كه هیچ سودو بگره زیانی زیاتره بۆ ئه‌جێندای یه‌كێتی ، ئێستا دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر مه‌كۆی گۆران و ته‌قه كردن له گۆڕی (نه‌وشیروان مسته‌فا) باڵی ده‌ستڕۆیشتوی یه‌كێتی گرنگی و بایه‌خێكی زۆر ده‌ده‌ن به شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و نازی هه‌ڵده‌گرن .
سه‌رچاوه‌كانی “خواكوڕك” ده‌لێن” شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا كراوه‌ته پاڵه‌وان به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه “.
لای خۆیه‌وه كوێستان محه‌مه‌د ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان،گووتی:” ڕووداوی ھێرشکردنەكهی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا بۆ سەر مەکۆی گۆڕان لە سلێمانی به ته‌نها بڕیاری خودی شێخ جەعفەر نەبووە، بەڵکو بڕیاری فەرمی یەکێتی بووە، بۆیە ھەموویان بەشداربوون لە ڕووداوی ھێرشکردنە سەر مەکۆی گۆڕان و ته‌قه‌كردن له گۆری نه‌وشیروان مسته‌فا “.
كوێستان محه‌مه‌د گوتیشی :” یه‌كێتی به هێرشكردنه سه‌ر مه‌كۆی گۆران ئێمه‌ی سه‌رقاڵ كرد‌و له پشته‌وه سندوقه‌كانی ده‌نگدانیان برد‌و به‌ئاره‌زوی خۆیان ئه‌وه‌ی پێیان ته‌واو نه‌كرابوو ته‌واویان كرد و ساخته‌كاریی خۆیانیان ئه‌نجام دا “.