مامۆستایانی سلێمانی سڕە بۆ نیو مووچەكەش دەگرن و بایكۆتیش دەوامیش دەكەن
خواكوڕك
پاش ئەوەی بۆ جارێكی تر بایكۆت و خۆپێشاندان كە بۆتە دیاردەیەك لە سلێمانی كرایەوە لەلایان مامۆستایان، پارێزگاری سلێمانی بەوەكاڵەت دەلێت بای ئەوەندە دەوام بكەن كە مووچە وەردەگرن، چاودێرێكیش دەلێت عەیبێكی گەورەیە تۆ كە نارازی لەمووچەكەت، كاتێك مووچە دێت سرەی بۆ بگری.
دوای گردبوونەوەكەی رۆژی 27-9-2016 كە مامۆستایانی ناڕازی و بەرەی خەڵك بەگردبوونەوە گەورە نێوی دەبەن، پارێزگاری سلێمانی، وەڵامی حكومەتی هێنایەوە بۆ خۆپیشاندەران، بەڵام ئەو وەڵامە نەبووە جێگەی رەزامەندنی بۆ ناڕازییەكان، ئێستا پارێزگار داوا لەمامۆستایان و فەرمانبەران دەكات، بەقەد ئەو مووچەی وەریدەگرن دەوام بكەن.
چاودێران پێیان وایە ئەم خۆپێشاندانە تەنها بیانوی دەوام نەكردنی خەڵكی سلێمانی بۆ روخانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چونكە ئەگەر مامۆستا نارەزایەی لەمووچەكەی و مووچەكەی بۆتە هۆكار بۆ ئەوەی بایكۆت دەوام بكات، نابێتیش مووچەكە وەربگرێت، كە وەری گرت نارەزایەتیەكەی بۆچیە؟ ئایا كەس هەیە لەمووچە نارەزای بێت و خۆپێشاندنی بۆ بكات و بایكۆتی بكات و لەكاتی هاتنی مووچەكەش سرەی سێ سەد مەتری بۆ بگرێت؟؟
مامۆستایانی ناڕازی داوادەكەن سیستمی پاشەكەوتكردنی مووچە وەزارەتی پەروەردە نەگرێتەوە، ئەو لەكاتێكدا کە هەزار و 733 قوتابخانە و خوێندگە لەسنووری پەروەردەی سلێمانی هەن.