یه‌كێتی ١٠ ڕۆژ دوای وه‌فاتكردنی عبدالره‌زاق فه‌یلی شوێنه‌كه‌ی پڕ كرده‌وه‌

یه‌كێتی كفنی عبدالره‌زاق فه‌یلی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری حیزبه‌كه‌ی سه‌وز نه‌كرد و١٠ ڕۆژ دوای وه‌فاتكردنی شوێنه‌كه‌ی پر كرده‌وه‌ ،له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌ ژماره‌ ( ٣١ له‌ ٤ی٦ی ٢٠١٨ ) ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پۆستی به‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی به‌هۆی كۆچی دوایی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی پڕده‌كاته‌وه‌.
 
له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ یاداشتی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له‌ رۆژی ٤ی٦ی٢٠١٨ دراوه‌ و ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڕیاری دا به‌ دانانی ته‌حسین نامیق، جێگری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له‌ جێگه‌ی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی وه‌ك به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی.
 
عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی یه‌كێك بوو له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و هاورێی به‌رده‌وامی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی بووه‌، له‌ڕۆژی ٢٠١٨/٦/١٤ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.
Back to top button