له كه‌ركووك گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبی له كاتی رفاندنی كارمه‌ندێكی ئاسایش ده‌ستگیركران
دوای ئه‌وه‌ی گرووپێك هه‌وڵیاندا كارمه‌ندێكی ئاسایش بڕفێنن, ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركووك چوار كه‌سیان ده‌ستگیر كرد، كه چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌ندامێكی حزبی ده‌عوه‌یان تێدایه و تۆمه‌تبارن به ڕفاندنی كارمه‌ندێكی ئاسایشی كه‌ركووك و ڕفێندراوه‌كه‌ش، ڕزگار كرا.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ڕای گه‌یاندووه، كه هێزێكی پۆلیسی ناوخۆی بنكه‌ی ڕه‌حیم ئاوا له كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ له‌ناو ماڵێكدا له ناوچه‌ی (ته‌په) چوار كه‌سیان ده‌ستگیر كرد.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، چوار تۆمه‌تباره‌كه یه‌كێكیان چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبییه و ئه‌وی تر ئه‌ندامی له حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و تۆمه‌تبارن به ڕفاندنی كارمه‌ندێكی ئاسایش به‌ناوی (م. ف. ع)، گوتیشی: “چوار ده‌ستگیركراوه‌كه، تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی پێشتر كاری تیرۆریستی و ڕفاندن و كوشتن‌یان له‌ناو كه‌ركووك ئه‌نجام داوه”.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه هێزه ئه‌منییه‌كه چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه و توانیویانه ڕفێندراوه‌كه ڕزگار بكه‌ن، بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ند ده‌مانچه‌یه‌كیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه: “تۆمه‌تباره‌كان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق كران”.