عەبادی: ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ توركیا كردبێت بۆ لێدان له‌ په‌كه‌كه‌

 

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختدەكاتەوە، هیچ هاوئاهەنگییەك نییە لەنێوان حكومەتەكەی و ئەنقەرە لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای توركیا لە دژی گەریلاكانی پەكەكە لەسەر سنوری هەردوو وڵات.

رۆژی چوارشەممە 20-6، حەیدەر عەبادی لە پرێس كۆنفرانسی هەفتانەی پاش كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، رایگەیاند: سەرەڕای نەبونی هاوئاهەنگی، بەڵام حكومەتی توركیا ترسی ئەوەی هەیە هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنەكان، هێرشی چەكداری لەنێو خاكەكەیدا روبدات. وتیشی “زیادبونی چالاكی سەربازیی توركیا بۆ پاراستنی سەرسنورەكەیەتی لەگەڵ عیراق”.

سەرۆك وەزیرانی عیراق دوپاتیشیكردەوە، هانی هیچ چالاكییەك نادەن دژی توركیا یاخود رازی نابن هیچ چالاكییەك دژی ئەو وڵاتە ئەنجامبدرێت جا لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە”وە بێت یاخود هەر لایەنێكی دیكە بێت.

سەربازانی توركیا بە قوڵایی دەیان كیلۆمەتر هاتونەتە نێو خاكی هەرێمی كوردستانەوە و سەرحەد ڤارتۆ وتەبێژی كۆما جڤاكێن كوردستان “كەجەكە”ش  رايگەیاندبو، سوپای توركیا و ژمارەیەك چەكداری بەرەی نوسڕە و سوپای سوریای ئازاد داخڵ بون.

Back to top button