ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ له كوردستان
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، 21ی 6ی 2018 پێشبینهیهكانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان راگه‌یاندراو و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە سبەی ھەینی 22ی6ی2018، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستاندا رێنمایی بۆ هاوڵاتیان نووسراوه و تێدا هاتووه” پلەی گەرما لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژە جێگیرە، بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی پلەی گەرما نییە، ھەروەھا سبەی ئەگەری زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی باشووری ھەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق ھەیە”.