دادگایی فیدراڵی عێراق ئه‌مرۆ دانیشتن له‌سه‌ر تانه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
وابریاره ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 21ی 5ی 2018 دادگایی فیدراڵی عێراق كۆده‌بێته‌وه، بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌موواری یاسا هه‌ڵبژاردن تۆمار كراوه، ده‌یه‌وێت کۆتایی بەو مشتومڕە بهێنێت کە لەدوای 12ی ئایار و راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دروستبووبوو”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتوو، دانیشتنی دادگایی فیدراڵی تاوتوێی سێ سکاڵا دەکرێت کە لەلایەن سەرۆک کۆمارى عێراق و ئەنجومەنى کۆمسیاران و پارتى دیموکراتى کوردستانەوە لەسەر هەموارى یاساى هەڵبژاردنەکان تۆمارکراون، ئەو سێ لایەنە 6 تانەیان لە هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن داوە، کە لەلایەن ئەو بەرە ناڕازییەی کە لە ئەنجامی هەڵبژاردن ناڕازیبوون لە پەرلەمان پەسندکرابوو”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی پەرلەمان لایەنی ناڕازی هەن ، بۆ ئەو مەبەستەش دادگای فیدراڵی دەبێتە هۆکاری یەکلاکردنەوەی ئەو ململانێ و ناکۆکییانەی لەنێوان لایەنەکاندا دروستبووە ، بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقیش یەکلاکەرەوە دەبێت لەو پرسەدا، دەبێت لایەنەکانی عێراقیش پابەندی بڕیاری دادگا بن، هه‌روه‌ها ئەگەر بێت و دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ بڕیاری یەکلاکەرەوە نەدات ، ئەو کێشەکان قووڵتر دەبنەوە و پێکهێنانی حکومەتی تازەی عێراقیش رەنگە لەو کاتەی چاوەڕوان دەکرێت زۆریش دوابکەوێت”.
هاوکات تارق حەرب پسپۆڕى یاساى دەستورى رایگەیاند، دادگاى فیدراڵى ئەمڕۆ قسەى یەکلاکەرەوە دەکات لەبارەى هەموارى یاساى هەڵبژاردنەکان و ئەو تانانەى لەو بارەیەوە پێشکەش کراون.
شایانی باسه ڕۆژى 6ی 6ی 2018 پەرلەمانى عێراق هەموارى سێیەمى یاساى هەڵبژاردنەکانى پەسەندکرد، کە بەپێی هەموارەکە دەبێت سەرجەم دەنگەکانى هەڵبژاردنى 12ی 5ی 2018 بەدەست هەژماربکرێنەوە لە پڕۆسەیەکدا کە لەلایەن ئەنجومەنى باڵاى دادوەرییەوە سەرپەرشتى بکرێت، ده‌نگه‌تایبه‌ته‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایشیش هه‌ڵوه‌شێته‌وه”.