نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهان دابه‌زی

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌ هه‌واڵێكی دا ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاند”نرخی نەوت جارێكی تر لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش بەهۆی زۆری بەرهەمی وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك، ئاژانسه‌كه‌ راشی گه‌یاندووه‌، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنتی جیهانی، بە 74.34 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی نرخەكەی 40 سەنت بەرێژەی 0.5% دابەزیوە.

هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسه‌كه‌  نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 65.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی نرخەكەی بە 21 سەنت بەرێژەی 0.3% دابەزیوە.

وابریاره‌ رێكخراوه‌كه‌ كۆببێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بریار له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بدات.

Back to top button