دادگایی فیدراڵی عێراق: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناده‌ستووریه‌

ئه‌مرۆ دادگایی باڵای فیدراڵی له‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌ شه‌رعی بوون و نه‌بوونی بریاری په‌رله‌مانی عێراق ده‌لێت، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دادگا پشتڕاستى كرده‌وه‌، په‌رله‌مان تا يه‌كه‌م دانيشتنى خولى داهاتوو ده‌توانێت ياساكان هه‌موار بكاته‌وه‌، ده‌شلێـ”ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌يه‌ى به‌ شه‌رعى و ياسايى له‌قه‌ڵه‌مدا”.

دوای به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ 12ی 5ی 2018 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ ياساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌موار كرده‌وه‌، ئه‌مڕۆش دادگاى ئيتحادى رایگه‌یاند، تانه‌دان له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناده‌ستوورى نييه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تايبه‌ت و ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ئاواره‌كان ناده‌ستوورييه‌.

هه‌روه‌ها دادگای فیدراڵی عێراق ده‌شلێـ” كه‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست پرسێكى ئاسايى و ده‌ستوورييه‌ و ده‌بێت ته‌نيا ئه‌و ده‌نگانه‌ بژمێردرێنه‌وه‌ كه‌ گومانيان له‌سه‌ره‌ و ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ ساخته‌كارى تێدا تۆمار نه‌كراوه‌ پێويست به‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ناكات”.

Back to top button