خانه‌قین ده‌رئه‌نجامه‌كانی خیانه‌تی ئۆكتۆبه‌ر بایكۆت ده‌كات
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، هه‌ر سه‌ر له به‌یانیه‌وه، خه‌لكی خانه‌قین ده‌رئه‌نجامه‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی ناوچه‌كانیان له‌لایان گروپی خائینی ناو یه‌كێتی بایكۆت كرد به‌داخستنی دووكان و بازاڕ و شوێنی كاره‌كانیان و بایكۆتكردنی ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كان، مانگرتنیان دژی خراپیی ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه راگه‌یاند”.
خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه له‌لایان ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی یه‌كێتی ئه‌نجامدراو له‌لایان شێخ جه‌عفه‌ر و كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار له‌وكاته به خیانه‌تی وه‌سف كرا، له‌ئێستادا دۆخی ناوچه‌كه له‌و په‌ره‌ی نائارامی و نائیستقراری دایه”.
له‌گه‌ڵ راده‌ستكردن و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به هێزه‌كانی عێراق و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، دۆخی شاره‌كان و ناوچه‌كه به‌ته‌واوی نائیستقرار و نائارامه، هه‌روه‌ها پاش پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش له‌ناوچه‌كه رۆژانه ده‌یان تاوان رووده‌دات جگه له هێرشی هێزه تیرۆرسته‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه”.
مانگرتوانی خانه‌قین داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵ ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كانیان بكه‌ن و له‌و پشێوی و كێشه ئه‌منییانه قوتاریان بكه‌ن. هاوكات ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی هێنراوه‌ته ناوچه‌كه‌وه بگه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنه‌كانی پێشوویان و بچنه ده‌ره‌وه‌ی خانه‌قین. كه ماوه‌یه‌كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه.