پیلانگێریه‌كی تر دژی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرا بوو

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ دادگایی فیدراڵی عێراق له‌ دانیشتنی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر سێ تانه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دانیشت، كه‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ 6ی 6ی 2018 بریاری هه‌ژماری ده‌نگ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت و ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بریاری دا، كه‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌ستووریه‌، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگ ناده‌ستووریه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌وه‌ی تانه‌ی له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت داوه‌، پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، یه‌كێتی تانه‌ی له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت نه‌داوه‌، له‌سه‌ر هه‌ژماری به‌ده‌ست له‌ رێگای فواد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق تانه‌داوه‌، ده‌ركه‌وت، كه‌ یه‌كێتیش به‌شێك بووه‌ له‌و پیلانگێریه‌ی دژی پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجام دراوه‌”.

هه‌ر ئه‌مرۆ دادگایی فیدراڵی عێراق كه‌ پێشتر  پارتى ديموكراتى كوردستان، له‌ دژى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگى پێشمه‌رگه‌ سكاڵاى تۆمار كردبوو، ئه‌مڕۆش دادگا له‌ وه‌ڵامى سكاڵاكه‌دا دووپاتيكرده‌وه‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگى پێشمه‌رگه‌ ده‌ستوورى نييه‌، به‌ گوێره‌ى ئه‌و بڕياره‌ى دادگا له‌و ناوچانه‌ى كه‌ گومانى ساخته‌كارى هه‌يه‌ و راپۆرت له‌ باره‌ى ساخته‌كارييه‌وه‌ به‌رز كراوه‌ته‌وه‌، ده‌بێت ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست بژمێردرێنه‌وه‌”.

هه‌روه‌ها دادگایی فیدراڵی راشی گه‌یاندووه‌”  كه‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست پرسێكى ئاسايى و ده‌ستوورييه‌ و ده‌بێت ته‌نيا ئه‌و ده‌نگانه‌ بژمێردرێنه‌وه‌ كه‌ گومانيان له‌سه‌ره‌ و ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ ساخته‌كارى تێدا تۆمار نه‌كراوه‌ پێويست به‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ناكات”.

پێشتر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ رێگای به‌كار هێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌ باڵی ده‌سترۆیشتووی ئه‌و حزبه‌، خۆپێشاندانێكی سازكرد دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت، له‌راگه‌یاندنه‌كانیش دا رۆژی بریاری په‌رله‌مانی عێراقی به‌ خیانه‌ت 6ی حوزه‌یران ناو ده‌برد، به‌ڵام دواجار ده‌ركه‌وت یه‌كێتی تانه‌ی له‌و به‌شه‌ی یاساكه‌ی په‌رله‌مان نه‌داوه‌ كه‌ ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ی تێدا سوتێنراوه‌”.

پێشتر یه‌كێتی رایگه‌یاندبوو، كه‌ له‌سه‌ر پێشنیاری ( به‌رهه‌م ساڵح) ( گۆڕان و كۆمه‌ڵ) هه‌ڵساون به‌ زیادكردنی یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان، میدیاكانی گۆرانیش پێشتر رایانگه‌یاندبوو، كه‌ یه‌كێتی ده‌یه‌وێت كێشه‌ی ناوه‌خۆی له‌دژایه‌تی لایانه‌كاندا بشارێته‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی گۆڕان ده‌لێت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت راسته‌ پێنشاری ئێمه‌ بووه‌، به‌ڵام به‌ پاڵپشتی ئاڵا تاڵه‌بانی بووه‌، ئامانجه‌كه‌ له‌رێگایی ئاڵا تاڵه‌بانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق پاڵپشتی لێكراوه‌، له‌رێگای ئه‌ویش پێشنیار كراوه‌، چونكه‌ ده‌نگی تایبه‌ت ده‌نگی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌، دژی تیرۆری یه‌كێتیش ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ له‌ناو یه‌كێتی دا دابه‌ش پارچه‌ پارچه‌ بوونه‌، هه‌رگروپێك دژی ئه‌وی تر ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شێكی تر داگیر كردووه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ی گۆڕان ده‌لێت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت، به‌ پێشنیاری باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتیش بووه‌ له‌رێگا ئاڵا تاڵه‌بانی بووه‌ كه‌ رۆژ تا ئێواره‌ له‌ ماڵی تاڵه‌بانی و له‌لایایی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیه‌، ده‌شلێـ” ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و هێزه‌كانی تر هیچ سودێكی بۆ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی نه‌بووه‌، چونكه‌ ئه‌وان له‌رێگای ته‌زویره‌وه‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی سه‌ر به‌ باڵه‌كه‌ی خۆیان ده‌رچواندووه‌، بۆیه‌ ئاماده‌ش نه‌بوونه‌ تانه‌ له‌ بریاره‌كه‌ بده‌ن”.

پێشتر ئاراس جه‌نگی له‌خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر زۆر به‌روون و راشكاوه‌نه‌ گوتی، پێشمه‌رگه‌ی كه‌ی شه‌ری داعشی كردووه‌، سێلڤی گرتووه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ی گۆڕانیش ده‌لێت، پشت به‌ستن به‌و قسه‌ی ئاراس جه‌نگی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و جه‌نگی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دژی ده‌نگی تایبه‌ت بوونه‌، تا راده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هاوبۆچوون بوونه‌، چونكه‌ ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ر باڵه‌كان دابه‌ش بووه‌ به‌شێكی زۆری له‌گه‌ڵ باڵه‌كانی تری ناو یه‌كێتی دان”.

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌رهه‌م ساڵح دابووه‌، وه‌ توانیویانه‌ یه‌كگرتووش راكێشن بۆ ناو گه‌مه‌كه‌یان له‌چوارچێوه‌ی دژایه‌تی پارتی كه‌ ئامانج له‌م مه‌به‌سته‌، هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگ و پاشان هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ش بده‌ن”.

 

Back to top button