پارتی بووه‌ پارێزه‌ری ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ له‌به‌غدا به‌كردار

دوایین هه‌وڵی به‌غدا دژی پێشمه‌رگه‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو كه‌ ده‌یانویست هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ ده‌نگه‌كانیشیان مه‌حرووم بكه‌ن و بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیاندان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/6/2018 دادگای فیدراڵی عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌ بڕیاریدا.
 
بڕياره‌كه‌ى دادگا به‌هۆی سكاڵایه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ بوو، كه‌ بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى ده‌نگی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ فه‌وتان رزگاربێت، دادگاى فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات رایگه‌ياند: “تانه‌دان له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناده‌ستوورى نييه‌، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تايبه‌ت و پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتيانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ئاواره‌كانى ناوخۆ ناده‌ستوورييه‌”.
سه‌رچاوه‌ی میدیاكانی له‌باره‌ی تانه‌ی پارتی رایانگه‌یاندووه‌”پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار تانه‌یان له‌ بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان داوه‌، به‌ڵام ته‌نها سكاڵا و تانه‌ی پارتی له‌ بڕیاره‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی پێشمه‌رگه‌ ته‌واو بووه‌. به‌هۆی سكاڵاكه‌ی پارتییه‌وه‌ دادگای فیدراڵی عێراق دژی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و به‌ ناده‌ستووری ناوی بردووه‌، پاش راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند: “بڕياره‌كانى دادگاى فيدراڵى به‌ دڵى پارتى ديموكراتى كوردستانن”.
 
خه‌سرۆ گۆران له‌باره‌ی تانه‌ی پارتی و بریاری دادگایی فیدراڵی عێراق ده‌لێـ”ئه‌و بڕيارانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ دادگاى فيدراڵى ده‌رچوون، به‌ دڵى پارتى ديموكراتى كوردستانه‌ و پارتى هه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ويست كه‌ بڕيارى له‌ باره‌وه‌ دراوه‌، گوتيشى: “پارتى پێى وابوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگى پێشمه‌رگه‌ و ئاواره‌كان ناده‌ستوورييه‌ بۆيه‌ سكاڵاى تۆمار كرد، ئه‌وه‌شی خسته‌ روو، كه‌ رووى ئه‌و لايه‌نانه‌ ره‌ش بێت كه‌ داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگى پێشمه‌رگه‌يان كردبوو، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ پارێزه‌رى ئه‌وانيش بوو، گوتیشی” پارتى هيچ كاتێك لارى نه‌بووه‌ له‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست”.
پێشتر خواكوڕك  ئاشكرایی كرد كه‌ دادگایی فیدراڵی عێراق به‌هۆی هاتنه‌ سه‌ر خه‌تی پارتی و سه‌رۆك بارزانی نه‌یتوانی ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ بسوتێنێت، چونكه‌ ئه‌م بریاره‌ كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی داده‌هێنا، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی بۆیه‌ ناچار بوو كه‌ ئه‌م بریاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌”.
 
Back to top button