گه‌نجێك له‌سه‌ر رێگای كۆیه ده‌كوژرێت
ئۆتۆمبێلێكی جام شه‌ر كه چه‌ند چه‌كدارێكی تێدا بووه، گه‌نجێك ده‌ده‌نه به‌ر ده‌سرێژی گولله و گه‌نجه‌كه ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه، له‌و باره‌یه‌وه پۆلیسی هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه” پێش نیوەڕی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/6/2018، لەسەر ڕێگای کەسنەزان کەسێک بە فیشەک کوژراوە”،
هه‌روه‌ها پۆلیسی هه‌ولێر گوتیشی: “ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەین لە ڕووداوەکە و ناتوانین زانیاریی زیاتر ئاشکرا بکەین، بەڵام خەڵک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر کراوە، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، رووداوه‌كه كاتژمێر (12:00)ى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به كاتى هه‌ولێرى پايته‌خت روويداوه، چه‌كدارێك له ناو ئۆتۆمبێلێكى جۆرى تاهۆ، ره‌نگ ره‌ش، جام تاريك، ده‌ستڕێژى گوللـه‌ى له گه‌نجێك كردووه و به‌و هۆيه‌وه گه‌نجه‌كه ده‌ستبه‌جێ گيانى له‌ده‌ستداوه”.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان ته‌قه‌كه‌ره‌كه رايكردووه و ته‌رمى گه‌نجه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزيشكى دادوه‌رى و په‌ڕاوى لێكۆڵينه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه ئه‌م رووداوه دووه‌م حاڵه‌تى ته‌قه‌كردن و كوشتنه له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر روويدابێت، حاڵه‌تى يه‌كه‌م به هۆى ده‌ستشكاندنه‌وه بۆ سه‌ر يه‌كتر به ئۆتۆمبێل، گه‌نجێك درايه به‌ر فيشه‌ك و كوژرا.