وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كۆچی دوایی كرد
بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی كۆچی دوایی كرد”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك ماڵباتی بایز تاڵه‌بانی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كوچی دوایی بایز تاڵه‌بانی راسته، ئه‌مرۆ 21ی 6ی 2018 كۆچی دوایی كردووه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا سەرەخۆشی لە کەسوکار و خێزان و ئەندامانی یەکێتی دەکات بەهۆی کۆچی دوایی بایز تاڵەبانی و رایدەگەیەنێت “بەداخ‌و كەسەرێكی زۆرەوە، شێخ بایز تاڵەبانی تێكۆشەری دێرین‌و وەزیری پێشووی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لێپرسراوی دەزگای چاودێری دارایی یەكێتی، بە یەكجارەكی ماڵئاوایی لێكردین”.
لە راگەیەندراوەکەی یەکێتیدا هەروەها هاتووە “شێخ بایز تاڵەبانی تێكۆشەرێكی دێرین و كەسێكی بە ئەزموون و شارەزای بواری ئیداری و دارایی بوو. لە ژیانیدا خزمەتی زۆری بە كوردستان كردووە و پیاوێكی سەرڕاست و خۆشەویستی ناو خەڵك بووە. پرسە‌و سەرەخۆشی لە كەسوكار و خێزانە بەڕێزەكەی و هەموو هەڤاڵانی یەكێتی دەكەین، ئومێدەوارین ئەمە دواناخۆشیان بێت و رۆحی كۆچكردوو شێخ بایز تاڵەبانی بۆ هەمیشە شادبێت”.
شایانی باسه” بایز تاڵەبانی، وەزیری پێشووی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر بەدەست قەڵەوییەوە دەیناڵاند و كێشی 197 كیلۆگرام بوو، بەڵام بەهۆی نەخۆشی و خۆپارێزییەوە کێشی خۆی کەمکردبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشی لەتەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.