ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو:ئەو ئاژاوەیە بۆ کورسییەک و دوو کورسی لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند”بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لە جێی خۆیدا بووە و پێیەوە پابەند دەبن، گوتیشی، ئەو ئاژاوەیە بۆ کورسییەک و دوو کورسی لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە و خوازیارین ئەمجارە ئاشتەوایی لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا بەرقەرار بێت”.

ئه‌مرۆ 21ی 6ی 2018 له‌ شاری سلێمانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئاماژەی بە جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست و جێگرتنەوەی دادوەرەکان لە شوێن ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران و  بەرپرسانی ئۆفیسی کۆمسیۆن  لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق کرد و بڕیارەکانی بە لەجێی خۆیاندا بوون وەسف کرد، جەختیشی لەوە کردەوە: ئێمە وەک یەکگرتوو پابەندین بەو بڕیارە و دەستخۆشییان لێ دەکەین. پێویستە ئەو گزییەی کراوە، ئەمجارە نەکرێت، چونکە ئەگەر گزیکاری بەردەوام بێت، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ئەمجارە متمانەیان بە سندوقەکانی دەنگدان نامێنێت”.

هه‌روه‌ها سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ده‌شلێـ” نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا ھەبێت و ئاشتەوایی زیاتر لەنێوانیاندا بەرقەرار بێت. گوتیشی: “ئەو ئاژاوەیەی کە بۆ کورسییەک یان دوو کورسی درووست بووە و پشێوییەکی ناوەتەوە لە کوردستان، خزمەت بەھیچ کەسێک ناکات”.

Back to top button