تانه‌ی حیزبه دۆراوه‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه شكست ده‌هێنێت
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٨، دادگای فیدراڵیی عێراق، بڕیاری کۆتایی لەبارەی یاسای ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەرکرد و هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە، بزووتنەوەی گۆڕان بوو کە کۆمەڵ و هاوپەیمانییەکەی بەرهەم ساڵح هەوڵێکی زۆریان لەپێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت كه پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌گرێته‌وه ،به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه شكستیان هێنا و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
ئێستا خه‌ڵكی كوردستان تێگه‌یشتن كه بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كار له‌سه‌ر شكاندنی شكۆ‌و هه‌یبه‌تی پیشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان و داوای بێبه‌شكردنیان له پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌ن كه ده‌نگه‌كانیان هه‌لبوه‌شێته‌وه .
د. ناسیح غەفوور، سیاسەتمەدار و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان،ڕایگەیاند:” ئەو یاسایەی کە لە پەرلەمانی عێراق دەرچووە، بەشێوەیەکی گشتی لەلایەن دادگاوە پەسەند کراوە، بەڵام تێبینی ئەوەشی نیشانداوە کە ئەو دەنگە تایبەتانەی ھەڵوەشێندراوەتەوە، ئەگەر دەنگی تایبەتی سنووری ھەرێمی کوردستان، یان دانگدانی ئاوارەکان بێت، نابێ ئەو دەنگانە ھەڵبوەشێندرێتەوە، چونکە ھەموو کەسێک مافی ئەوەی ھەیە دەنگی خۆی بدات، بەڵام ”ئەگەر کێشەیەکی تێدابێت، وەکو چۆن دەبێت دەنگە گشتییەکان سەرلەنوێ بەدەست ژماردنەوەی بۆ بکرێت، بەھەمان شێوە پێویستە بڕیارێکی لەو شێوەیە بۆ دەنگە تایبەتەکان دەربچێت“.
د.ناسیح غه‌فور ده‌شلێت :” پێویسته کورد پارێزگاری له دەنگە تایبەتەکانی بكات ، ھەرچەندە ”بەداخەوە بەپێشنیاری ھەندێک لایەنی کوردستانی پەرلەمان ماددەیەکی یاسایی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی دەنگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان داوە، بەڵام بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی بۆ سەرۆک بارزانی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ھەروەھا سەرکەوتنە بۆ ئەو لایەنانەشی کە پشتگیری ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی پەرلەمانیان کردووە“.
لای خۆشیه‌وه نیاز حاجی، چاودێری سیاسی، لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک له نوسینێكدا له ژێر ناونیشانی ( دادگای فیدڕاڵی جاشایەتی چەند لایەنێکی بەناو کوردی رەتکردەوە،بەڵام دەنگی پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆی رەتنەکردەوە) نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت : ” لەکاتی ژماردنەوەی بەدەستی دەنگەکانیش (ھینی) رەش و سپی بەدیار دەکەوێت ، ئەوکات دەردەکەوێ کە گۆڕان یەک دەنگیشی نەدزراوە و کێش ساختەکاری کردووە ،چۆن بەئەنجامدانی ریفڕاندۆم ئیرادەی سەربەخۆخوازان سەرکەوت؟چۆن لەشەڕی داعش ئیرادەی ئازادیخوازان بردیەوە ؟“.
له به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا نیاز حاجی نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت:” چۆن لەپردێ و سحێلە و مخمور و تلسقۆف ، حەشد و گەلەکۆمەی تێکدەرانی ناوخۆیی و ھەرێمی تێکشکا ؟چۆن ئابڵوقەی سیاسی و ئابوری سەرکوردستان و برسی کردن و بێموچەکردنی خەڵک و ھەوڵی ھەڵوەشانەوەی قەوارەی دەستوری ھەرێم و ھەوڵی پێک‌ھێنانی حکومەتی (ئینقاز حەشدی شەعبی) تێکشکا؟ ئاواش پارتی توانی بەتانە لێدان لەبڕیارەکەی پەڕلەمانی دۆڕاوەکان ھەوڵی ھەڵوەشاندنەوەی دەنگی پێشمەرگە شکست پێبھێنێ” .