65 وه‌ره‌قه‌ی تریان له‌خه‌ڵك ساندوو خانووه‌كانی گوندی كۆریش دابه‌ش ناكه‌ن

پاش چوار ساڵ چاوه‌رێ كردن له‌ پێدانی خانووه‌كانی گوندی كۆڕی له‌هه‌ولێر، دوای ته‌واو بوونی 1000 خانوو له‌كۆی 5000 هه‌زار خانوو، كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌م خانوانه‌یان بۆ ده‌رچوو بوو، بری ( 7000) هه‌زار دۆلاریان دابوو، پاشان (6500) دۆلاری تریان له‌ 1000 كه‌س وه‌رگرته‌وه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا كۆمپانیا ئاماده‌ نیه‌ خانووه‌كان دابه‌ش بكات، زیاند مه‌ندبووانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش هه‌ره‌شه‌ ده‌كه‌ن”.

پاش ئه‌وه‌ی بریار درا له‌ دابه‌شكردنی 1000 خانوو له‌كۆی 5000 هه‌زار خانووه‌كه‌، كه‌ بریاربوو بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ خانووه‌كان دابه‌ش بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌زاری جێگری پارێزگا هه‌ولێر (تاهیر عه‌بدولڵا) له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا خرایه‌ روو، له‌ئێستادا كۆمپانیا ده‌لێت تا 20 ملیۆن دۆلاریتر وه‌رنه‌گرم ئه‌م خانووانه‌ دابه‌ش ناكه‌م، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌ش ملیۆن و پێنسه‌د هه‌زار دۆلاری تر له‌ خه‌ڵك وه‌رگیراوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پارێزگا و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ئاماده‌ نین خانووه‌كان راده‌ستی خاوه‌نه‌كان بكه‌ن”.

نه‌وزاد عوسمان زیاندمه‌ندی پێدانی دوو قسته‌كه‌ له‌ خانووی گوندی كۆری ده‌لێـ” ئێمه‌ بۆ جاری سه‌ده‌مینه‌ سه‌ردانی پارێزگا و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانمان كرد بۆ سۆراخ پرسینێكی ئه‌م به‌لێن و خانووانه‌ی كه‌ وابریاره‌ پێمانی بده‌ن، بەڵام زۆر جێگای داخە هیچ قسەیەکی ئومێد بەخشمان لە هەردوو لاوە پێنەگەیشت و هەمان قسەی جارانیان بۆ کردین، سەرەتا لەگەڵ سامان عارەب بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر دانیشتین باسی کۆی کێشەکانمان بە وردی کرد، کێشەی گرێبەست و 4000 هەزارەکەش بەڵام گەورەترین کێشە كه‌ ئێستا هەیە، کۆمپانیا ئامادە نیە یەک خانووش دابه‌ش بكات تا پارەی خۆی بە تەواوی وەرنەگرێت کە پێشتر گرێبەست لە نێوان حکومەت و کۆمپانیا ئاوایە کە نیوەی پارەكه‌، ئێمەی هاوڵاتی بیدەین نیوەکەی تریش حکومەت بیدات بۆیە تا ئێستا حکومەت نەیتوانیوە ئەو پارەیە دابین بکات، ئێستا کە دەڵێن یەک خاڵ هەیە لە ناو گرێبەستەکە کێشەی هەیە ئەو خاڵەش پارەدانەکەی حکومەتە کە دەبێت لە جیاتی ئێمەی هاوڵاتی بیدات دوواتر ئێمەش بەشێوەی قستی مانگانە بیدەینەوە حکومەت، به‌ڵام چوار ساڵه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌ و كه‌ 65 كه‌ش له‌ئێمه‌ وه‌رگیرا گوتیان بۆ ئه‌م هه‌زار خانووه‌ چاره‌سه‌ر بووه‌، به‌ڵام ئێستا كه‌ قستی دووه‌میش وه‌رگیرایه‌، هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، به‌شی زۆری ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ قستی دووه‌می داوه‌ كه‌ 6500 دۆلار بووه‌، ئێستا داوا ده‌كه‌ن كه‌ خۆپێشاندان بكه‌ن، بچنه‌ ناو خانووه‌كانی خۆیان و خۆیان لێژنه‌یه‌ك دروست بكه‌ن بۆ ته‌واوی كردنی ئه‌و كه‌م كوریانه‌ی كه‌ پرۆژه‌كه‌ تاوه‌كو ئێستا ماویه‌تی، پارێزه‌رێكیش ده‌لێت، سه‌ره‌تایی راگه‌یاندنی پرۆژه‌كه‌ له‌لایان پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی بوو، كاتێكیش راگه‌یاندرا واده‌ی راده‌ستكردنی خانووه‌كان به‌ خه‌ڵك راگه‌یاندرا، ئه‌مه‌ چوار ساڵه‌ خانوه‌كان دابه‌شنه‌كراوه‌، دوای ئه‌وه‌ش جێگری پارێزگای هه‌ولێر كاتێك تیروپشكی بۆ خانووه‌كان كرد، گوتی له‌ 45 رۆژدا خه‌ڵك ده‌چێته‌ ناو خانووه‌كه‌ی، كه‌چی هێشتا دابه‌ش نه‌كراوه‌، ئه‌گه‌ر كاتیشی مابێت هێشتا گرێبه‌ست نه‌كراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و 1000 كه‌سه‌، كه‌وایه‌، به‌پێی یاسا ئه‌گه‌ر له‌ دادگایه‌كی عادیلانه‌ بێت، ده‌بێت پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رێوبه‌ری هه‌ولێر ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و كۆمپانیاكه‌ كه‌ پرۆژه‌كه‌ ده‌كات، بدرێته‌ دادگا و دادگایی بكرێن، چونكه‌ ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌واده‌ی خۆیان پرۆژه‌كه‌یان ته‌واو نه‌كردووه‌ جارێكی تریش پاره‌یان له‌خه‌ڵك وه‌رگرتووه‌ و به‌ڵێنیان پێداون و ئێستاش خانووه‌كه‌یان پێناده‌ن”.

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بێت كه‌ به‌رده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، كه‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌رزی كردۆته‌وه‌ بۆ پارێزگای هه‌ولێر، له‌باره‌ی بابه‌تی پرۆژه‌ی گوندی كۆری دا هاتووه‌، دوا به‌دوای نووسراوی وه‌به‌رهێنه‌ری ( كۆمپانیا kkc) به‌ژماره‌ی 15ی له‌ 7ی 5ی 2018 تایبه‌ت به‌ وێنه‌ی كرێبه‌ستی ئاماده‌كراو له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی پرۆژه‌ی بابه‌ته‌، نووسراومان ژماره‌ (1773 له‌ 6ی 6ی 2018) تایبه‌ت به‌ پێشكه‌ش كردنی وێنه‌ی گرێبه‌ستی چاككراوه‌ له‌ خاڵی (2)ی برگه‌ی (أ) باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ (%50) نری یه‌كه‌كان له‌ رێگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان دابین ده‌كرێت، واتا له‌ رێگای سندووقی نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام به‌نووسراوه‌كانمان ژماره‌( 2564 له‌ 26 ی 8ی 2016 ) و ( 24 له‌ 9ی 1ی 2017) كه‌ ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كراوه‌، سه‌باره‌ت به‌ داواكاری وه‌به‌رهێنه‌ر بۆ مه‌شمول كردنی پرۆژه‌كه‌، به‌سندووقی نیشته‌جێ بون و له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به‌نووسراویان ژماره‌، 213 له‌ 2ی 2ی 2017، ئه‌م بابه‌ته‌یان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان كردووه‌ و تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامی نه‌هاتووه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ناتوانین بڕگه‌ی ئاماژه‌ پێكراوی سه‌ره‌وه‌ په‌سه‌ند بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بفه‌رموون له‌ راو سه‌رنجی به‌رێزتان، په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌، تاكو كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ین. كه‌ سامان عه‌ره‌ب سادق به‌رێوه‌به‌ری گشتی واژووی له‌سه‌ر كردووه‌ه، كه‌ وێنه‌یه‌ك بۆ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان چووه‌، وێنه‌یه‌كی تر بۆ نووسینگه‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی چووه‌، وێنه‌یه‌كی تریش بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌ندازیاری چووه‌”.

به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ بێت كێشه‌ی چوار ساڵی رابردووی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ 6500 هه‌زاری تر له‌ خه‌ڵك وه‌رگیراوه‌، كه‌ وابریار بووه‌ 45 رۆژی تر راده‌ستی خاوه‌ن خانووه‌كان بكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش راده‌ست نه‌كراوه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌ نامه‌ بێت، خانووی گونده‌ی كۆریه‌كان جارێكی تر دابه‌ش ناكرێت مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی ئه‌م 1000 خانووه‌ش ته‌نها وه‌رگرتنی جارێكی تر 6500 هه‌زاری تری بووه‌ له‌ خه‌ڵك نه‌ك پێدانی خانوو”.

زیاندمه‌ندبوێكی تری گونده‌ی كۆڕی ده‌لێت له‌ ماوه‌ی یاسایی خۆی كه‌ 45 رۆژ وه‌ك واده‌ دانراوه‌ بۆ پێدانی خانووه‌كان، تێپه‌رێت هه‌زار كه‌سه‌كه‌ كۆده‌كه‌ینه‌وه‌، موڵه‌تی 3 رۆژ به‌ كۆمپانیا و پارێزگا و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌ده‌ین، بۆ پێدانی خانووه‌كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یاندا، ناچار ده‌بین به‌هه‌مان ئه‌و یاسایه‌ له‌گه‌ڵیان مامه‌ڵه‌ بكه‌ین كه‌ خۆیان چوار بۆ پێنج ساڵه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كه‌ن، به‌و یاسایه‌ش بێت، سه‌ری چواره‌مین رۆژ داوا له‌و هه‌زار كه‌سه‌ ده‌كه‌ین ماڵه‌كانیان بگوازنه‌وه‌ خانووه‌كه‌یان، لێژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت، سه‌رپه‌رشتی كۆی قستی سێهه‌م بكات، كه‌ (6200) دۆلاره‌ كه‌ كۆی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی ماوه‌ته‌وه‌، خۆمان جێبه‌جێی بكه‌ین له‌رێگای لێژنه‌یه‌كی هه‌ڵبژێردراوی ناو 1000 خانه‌واده‌كه‌، چونكه‌ پێنج ساڵه‌ پارێزگای هه‌ولێر و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی ناتوانن دوو خانوو دابه‌ش بكه‌ن، هه‌موو رۆژێك ده‌لێن دابه‌ش ده‌كه‌ین و دوایش په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بێت پێیان بگوترێت چۆن كار ده‌كرێت و چۆن دابه‌ش ده‌كرێت، بۆیه‌ له‌ داهاتوێكی نزیك دا هه‌ره‌شه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و پێیان ده‌لێین چۆن دابه‌ش ده‌كرێت و چۆن كار ده‌كرێت له‌هه‌ولێر”.

 

 

Back to top button