یه‌كێتی له‌لایه‌ك 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌خولقێنێت و له‌لایه‌كی تر شیوه‌ن بۆ خه‌ڵك ده‌گێرێت

به‌ هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 خورماتوو، خانەقین وكه‌ركوك و ناوچەیەکی بەرفراوانی کوردستان کەوتە دەست میلیشیا عێراقییەکان، گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ری ناو یەکێتی هه‌موو تواناكانی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ شكاندنی شكۆو هه‌یبه‌تی كوردو كوردستان به‌ خاك و خه‌ڵكه‌وه‌ راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرد.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی حوزەیرانی 2018، خەڵکی خانەقین مانگرتنێکی سەرتاسەرییان ڕاگەیاندو بریاریاندا كه‌ له‌ ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ شێرکۆ میروەیس، بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی، پشتیوانی حزبه‌كه‌ی بۆ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری خانه‌قینیه‌كان ده‌ربری .
 
شێركۆ میروه‌یس ده‌ڵێت:” ئامانج لەم مانگرتنەی خەڵکی خانەقین، گەیاندنی پەیامی ناڕەزایەتییە و ئەو دۆخە نالەبارەی شارەکەیە لەڕووی ئەمنییەوە، چونکە ”لەدوای نەمانی ھێزی پێشمەرگەوە، بۆشاییەکی ئەمنیی زۆر گەورە دروست بووە و داعش قۆستوویەتیەوە، بۆیە داوای گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان بۆ شارەکە دەکەین”.
 
له‌كاتێكدا له‌ ناو حزبه‌كه‌ی شێركۆ میروه‌یس به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین خانه‌قین و دانیشتوانه‌كه‌ی دواتر خورماتوو كه‌ركوكیش راده‌ستی هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی كرا ، تێكچوونی دۆخی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری گروپێك كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ ناو یه‌كێتی به‌رپرسن و خۆیان له‌ خیانه‌ته‌ ئه‌دزنه‌وه‌ و خه‌ڵك چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن و ئاماده‌نین بچنه‌ به‌رده‌م دادگا بۆ لیكۆلینه‌وه‌ و لیپرسنه‌وه‌ چونكه‌ په‌رێزیان ره‌شه‌ و خیانه‌ت به‌رامبه‌ر خاك و خه‌ڵكی كوردستان به‌ ناوچاویانه‌وه‌ دیارو مۆركراوه‌ .
Back to top button