پارتی راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه
گوته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا كه كۆپیه‌كی به‌رده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، تێدا هاتووه”دوای راگەیاندنی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ۱۲ی٥ی۲٠۱۸ی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەڵوێست و رای جیا جیا بڵاوکرانەوە. ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، رامانگەیاند، بۆ رەواندنەوەی گومان و نیگەرانیەکان، پێویستە رێگا و رێککارە یاسایی و دەستووریەکان بگیرێنەبەر، لەدوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرەتا بە بڕیار و دوتریش بە یاسای، ئەژمارکردنەوەی دەنگەکانی سپارد بە ئەنجوومەنی دادوەری، تائێرە بۆ دەرخستنی راستیەکان و رەواندنەوەی گومانەکان و پاراستنی سەقامگیری، بەشێوەیەکی گشتی، بەمافی هەموو لایەکمان زانی”.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان محموود محه‌ممه‌د دا هاتووه”بەڵام بەداخەوە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ژێر گوشاری چەند لایەنێک، به‌مه‌به‌ستی لێدانی ناوبانگی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رجی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌سته‌وه به زیادكردنی خاڵێك له پرۆژه یاساكه‌دا كه ده‌نگی پێشمه‌رگه و هێزه ناوخۆییه‌كانی كوردستان، به‌بێ لێكۆڵینه‌وه و ئهژماركردنهوه، ئیلغا بكرێن”.
هه‌ر له راگهیاندراوهكهشدا هاتووه” هه‌رزوو ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌م ره‌فتاره‌مان به نایاسایی و ناده‌ستووری زانی و به ئاماژهیهكیشمان زانی بۆ رقێكی زۆر له قاره‌مانیه‌تی و قوربانیدان و خۆڕاگری ئه‌و هێزانه و جگه له‌وه‌ش هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ نه‌ده‌كرا. له روانگه‌ی دڵسۆزیمان بۆ گه‌ل و وه‌فامان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و هێزه‌كانی ناوخۆ له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستی سیاسی خۆمان راگه‌یاند و له رێگای یاسا و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووریشدا سكاڵامان تۆماركرد، كه چۆن ده‌كرێت به‌بێ لێكۆڵینه‌وه و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، ته‌نیا له‌به‌ر ویستی چه‌ند لایه‌نێك، ئه‌و غه‌دره له‌و هێزه دڵسۆزانه‌ی كوردستان بكرێت. لە ده‌رئەنجامی سكاڵا‌و بەدواداچونمان، نەتوانرا رەوایەتی بەو بڕیارە حقدئامێزەبدرێت و، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دادگای فیدراڵی، به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دڵسۆزی كوردستان و پێشمه‌رگه و هێزه ناوخۆییه‌كانمان بڕیار ده‌رچوو، كه سكاڵا و هه‌ڵوێستی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بوو به‌ته‌نیا.