هه‌ولێر 93 ئۆتۆمبێل دەستی بەسەرداگیرا

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت ، له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئوتۆمبێل ئاگاداركرانه‌وه‌ كه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێل داخلی ناو هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن به‌بێ به‌ستنی تابلۆی ژماره‌ كاتی.
 
له‌راگه‌یاندراوێكدا فازل حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند:” كه‌ ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 21 ی حوزه‌یرانی 2018 ، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆی ناوشاره‌وه‌ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ند فلاتێك كه‌سه‌رجه‌میان باركرابون به‌ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ ، كه‌كۆی ئۆتۆمبێله‌كان 93 دانه‌بو، بۆیه‌ سه‌رجه‌میان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا وه‌له‌گه‌راجی هاتووچۆی هه‌ولێر مانه‌وه‌ تاوه‌كو رێكاره‌یاساییه‌كان له‌گه‌لیان ته‌واو ده‌كرێت وه‌سزا ده‌درێن”.
 
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند:” داوا له‌كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئوتومبێل ده‌كه‌ین ، كه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگَا به‌خۆیان نه‌ده‌ن كه‌ ئۆتۆمبێل بێ تابلۆ له‌سنوره‌كانه‌وه‌ داخیل بكه‌ن وه‌بیفرۆشنه‌وه‌ به‌هاولایان ئه‌گه‌ر نا توشی سزا ده‌بن ، سزاكه‌شی قورسه‌ وه‌بری ملیۆنیك دیناره‌ بۆهه‌ر ئۆتۆمبێلێك”.
Back to top button