داعش گه‌یشته‌ باشووری كه‌ركوك

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 21ی حوزه‌یرانی 2018، چه‌كدارانی داعش هاتونه‌ته‌ نێو شاڕه‌دێی ڕیاز له‌باشووری كه‌ركوك ،له‌گه‌ڵ هاتنی چه‌كدارانی داعش بۆ شاره‌دێیه‌كه‌ ، كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردووه‌ و دواتر كوشتویانه‌ .
 
رۆژانه‌ زیاتر له‌ 300 خێزان له‌ حه‌ویجه‌ و ریاز و ره‌شادەوە له‌ ده‌ستی داعش هه‌ڵدێن و خۆیان ده‌گه‌یێننه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌.
 
ئه‌وان زیاتر لە 12 كاژێر به‌پێ‌ ده‌شتاییه‌كانی حه‌ویجه‌ ده‌بڕن. به‌گوتەی خۆیان له‌ ده‌ستی داعش و برسێتی هه‌ڵاتوون.
 
له‌ دوای 16ی ئۆكۆتۆبه‌ری ساڵی 2017 وه‌ به‌هێزی سه‌ربازی هێزه‌ میلیشیاكانی شیعه‌ و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراقی به‌ هاوكاری باڵێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێـتی نیشتیمانی كوردستان، له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كه‌ جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش زیادی كردووه‌ ، له‌ كوشتنی هاووڵاتیان و ڕفاندیان و وه‌ ئه‌نجامدانی چاڵاكیه‌كانیان .
Back to top button