موقته‌دا سه‌در: پرۆسه‌ی سیاسی له‌ نێوان به‌رداشی گه‌نده‌ڵكاران و كورسی په‌رستاندایه‌

ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در و سه‌رۆكى لیستى سائیروون، كه‌ به‌پێی ئه‌نجامه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایار بووه‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانى 54 كورسى، له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆی دادگاى فیدڕاڵی، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند:” داوا له‌ هه‌مووان ده‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن ئه‌گه‌ر چى به‌بڕیاره‌كه‌ش ڕازی نییه‌، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “داوا له‌ دادگاى عێراقی ده‌كه‌ین، له‌ پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، بێ لایه‌نانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات و ماوه‌یه‌كی كورتى بۆ دیارى بكات”.
 
موقته‌دا سه‌در له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕاشیگه‌یاند:” داوا ده‌كه‌ین حكوومه‌ت پابه‌ندبێت به‌ یاساوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كانى فراوان نه‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و بۆشاییه‌ ده‌ستوورییه‌ نه‌قۆستێته‌وه‌ كه‌ دروست ده‌بێت: “چونكه‌ ئه‌وه‌ مه‌ترسیداره‌ و ڕه‌نگه‌ ئه‌نجامى باشى لێنه‌كه‌وێته‌وه‌”.
 
ڕیبه‌ری ره‌وتی سه‌دری و سه‌رۆكی لیستی سائیرون ده‌ڵێت:”: “پرۆسه‌ى سیاسی كه‌وتووه‌ته‌ نێوان بارداشى گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ى چاویان له‌ كورسى ده‌سه‌ڵاته‌”.
 
بەپێی بڕیارەکانی دادگای ئیتیحادی، هەموارکردنەوەی یاساکە ئاساییە و دانانی دادوەران لە جێگەی بەرپرسانی کۆمسیۆن بە هەمان شێوە یاسایین، هاوکات ڕێوشوێنەکانی هەموارکردنەوەی یاساکەشی بە یاسایی و دەستووری لە قەڵەم دا.
Back to top button