مه‌سعود حه‌یده‌ر: پیلانیكی دۆڕاوه‌كانی هه‌لًبژاردن له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا ده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كانی 12ی ئایار ئاشكرا كرا, ئه‌نجام هه‌لبژاردن ئاكامی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌ به‌ جۆریك چه‌ند حزب و لیستێكی وه‌ك دۆڕاوی هه‌لبژاردنه‌كان له‌ هه‌وڵی پیلانگیری دان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان, په‌رله‌مانتارێكی كورد ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایار سه‌رنه‌كه‌وتوون، به‌نیازن ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ بكه‌نه‌وه‌.

مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی دانیشتنه‌ نائاساییه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان، له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: “رۆژی ھەینی 22/ 6/ 2018 پەرلەمانی عێراق به‌نیازه‌ دانیشتنی نائاسایی ئەنجام بدات و ئەوانەی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایار سه‌رنه‌كه‌وتوون، دەیانەوێت تەمەنی پەرلەمان درێژ بکەنەوە”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌، كه‌ به‌م دواییانه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌ فراكسیۆنی گۆڕان و بزوتنه‌وه‌كه‌ش كشایه‌وه‌، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ نە ئامادەی دانیشتنەکە دەبێت و نە لەگەڵ درێژکردنەوەی ته‌مه‌نی پەرلەماندایه‌: “کارێکی نادەستوورییە”.

پەرلەمانی عێراق ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی سبەی هەینی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەپێناو تێپەڕاندنی بۆشایی دەستووری ببەستێت.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشڤەچوونەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن و بڕیاری دادگای فیدراڵی بكرێ لەبارەی سێیەم هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق.

سەرچاوەیەكیش لە پەرلەمانی عێراقەوە بەماڵپەڕی (ئەلعەرەبی ئەلجەدید)ی راگەیاندووە لە بنەمادا ئەم كۆبوونەوەیەی سبەی بۆ تێپەڕاندنی بۆشایی دەستووریە، چونكە لەگەڵ كۆتاییهاتنی ویلایەتی ئێستەی پەرلەمان، عێراق دەكەوێتە ژێر مەترسی بۆشایی دەستووری.

لەمبارەیەوە چاوەڕوان دەكرێ پەرلەمان باس لە كۆتاییهاتنی وادەی كاركردنی خۆی دەكات، كە دەكاتە رۆژی 30ی ئەم مانگە، هەروەها پێشنیازیش دەخەنەڕوو بۆ تێپەڕاندنی هەر دۆخێكی نەخوازراو كە بەهۆی دروستبوونی بۆشایی دەستووری بێتەئاراوە.

Back to top button