سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ دان به‌ راستیه‌ك داده‌نێت

خواكوڕك
كۆمه‌ڵی ئیسلامی ماوه‌یه‌كه‌ راگه‌یاندنه‌كانی بۆ دژایه‌تی پارتی به‌گه‌ڕخستووه‌ و ده‌یه‌وێت هۆكاری گۆشه‌گیربوونی له‌ چوارچێوه‌ی جوڵه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم بخاته‌ ئه‌ستۆی پارتی، به‌تایبه‌ت دوای سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا به‌سه‌ركردایه‌تی مه‌سعود بارزانی.
 
سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ له‌وباره‌وه‌ ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌تی حزبه‌یه‌كه‌ و پارتی ده‌گرێت و پێیوایه‌، ناکرێت کۆمەڵ و پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە یەکتری دووربکەونەوە و هەر لایەنێک ئەوەی کردبێت هەڵەیە، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، لە سیاسەتدا دەرگا داخستن و دوورکەوتنەوە لەیەکتری هەڵەیە، دەبێت رایەڵەیەک هەبێت لەنێوان لایەنەکان.
 
زانا ڕۆستایی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، له‌ لێدوانێكی بۆ ماڵپەری باسی ڕاگەیاندووه‌، سەردانەکەی ئەم دواییەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کە داوا لە کۆمەڵ کرا، بەشداری لەشاندەکەدا بکات، بەڵام کۆمەڵ پێی باش نەبوو بەشداری بکات، جاری واش هەبووە کە کۆمەڵ داوای لە پارتی کردووە، بەڵام داواکەی جێبەجێ نەکراوە.
 
له‌ راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و حزبه‌ و ئه‌میر و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵ، ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی باڵای هه‌رێم بۆ به‌غدا، هه‌وڵدرا ده‌نگۆی به‌شداری پێنه‌كردنی ئه‌و حزبه‌ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ به‌گومان بخرێته‌وه‌، به‌ڵام چاودێرانی سیاسی پێیانوایه‌ درێژه‌دان به‌ به‌رده‌وامی ئه‌و پرسه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه‌ بۆخۆی سه‌لماندنی راستیه‌كه‌ له‌ پرسی بانگێشت نه‌كردنه‌كه‌.
Back to top button