له سێ میحوه‌ر جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل ده‌ستپیده‌كات
له‌گه‌ل زیاد بوونی هه‌ڕه میدیایه‌كانی نێوان ئێران ئیسڕائیل, وه‌زیرێكی پێشووی ئیسرائیل داوای له وڵاته‌كه‌ی كرد ئاماده‌كار بكات بۆئه‌وه‌ی له سێ میحوه‌ره‌وه رووبه‌رووی ئێران ببنه‌وه.
له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، كه له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی حه‌فته‌می عیبری بڵاوكرایه‌وه، ئه‌و وه‌زیره‌ی ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه، “ئێران ده‌یه‌وێت ئیسرائیل له سێ میحوه‌ره‌وه په‌لكێشی جه‌نگ بكات، ئه‌وانیش لوبنان، به‌رزاییه‌كانی جۆلان و كه‌رتی غه‌زه‌ن”، هه‌وره‌ها گوتی، “پێویسته بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران وڵاته‌كه‌ی هێزه‌كانی بخاته ئاماده‌باشییه‌وه”.
ئافی ئیتام دووپاتیكرده‌وه “له‌كاتی چوونی ئیسرائیل بۆ ناو پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازی، پێویسته میحوه‌ری باكوور له پێشینه‌ی پلانه‌كانی بێت، چونكه ئه‌و میحوه‌ره زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئیسرائیل هه‌یه”.
پێشتریش چه‌ندین به‌رپرسی ئیسرائیلی، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته هۆشداریان له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حه‌ماس داوه، دواتریش ئه‌ڤیگدۆر لیبرمان، وه‌زیری به‌رگری هه‌ره‌شه‌ی له حه‌ماس كرد، وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری “قه‌ڵغانی ئاسنین” له نزیك كه‌رتی غه‌زه.